كوردێك داوەری پاڵەوانیەتی شەتڕەنجی نێودەوڵەتی لە مەسقەت دەكات

كوردێك داوەری پاڵەوانیەتی شەتڕەنجی نێودەوڵەتی لە مەسقەت دەكات

كوردێك داوەری پاڵەوانیەتی شەتڕەنجی نێودەوڵەتی لە مەسقەت دەكات
زاگرۆس نانەكەلی
ئەسعەد ئیسماعیل ناوێك ناسراو لە دونیا شەتڕەنجی كوردستان و عێراق،بۆ پاڵەوانیەتی شەتڕەنجی نێودەوڵەتی مەسقەتی پایتەختی عومان دوێنێ گەیشتە ئەم وڵاتە بۆ بەرێوەبردنی یارییەكانی ئەم پاڵەوانیەتییە.
سەبارەت بەم پاڵەوانیەتییە ئەسعەد ئیسماعیل گوتی : ئاستەكان خوار 1700 وخوار2000 و خوار2300،بۆ هەردوو رەگەزی نێر و مێ،خۆی شەش پاڵەوانیەتییە لەیەكاتدا،سێ ئاستی كچان وسێ ئاستی كوڕان،پاڵەوانیەتییەكە كراوەیە و نۆ رۆژە دەخایەنێ،پاڵەوانیەتی شەتڕەنجی نێودەوڵەتی بۆ ئارەزوومەندان.
ئەسعەد ئیسماعیلی داوەری نێودەوڵەتی لەكۆتایی گوتی : ئومێد دەكەم بتوانم لەماوەی ئەم نۆ رۆژە كارەكانی داوەری ئەم پاڵەوانیەتییە لەئەستۆ بگرم و بتوانم وەك داوەرێكی كوردی شەتڕەنج لەم بۆنە نێودەوڵەتییە ببمە هەژمار و متمانە بەدەست بێنم و پاڵەوانیەتییەكەش بەسەركەتووی بەكۆتابێت.

Top