گازی باكوور چاوی لە خولی نایابی عێراقییە

گازی باكوور چاوی لە خولی نایابی عێراقییە

گازی باكوور چاوی لە خولی نایابی عێراقییە
یانەی گازی باكووری نوێنەری شاری كەركووك ئامادەكاری بۆ خولی پلەیەكی یانەكانی عێراقی دەكات بۆ ئەوەی ئەم وەرزە بتوانێ‌ یەكێك لە تیپە سەركەوتووەكانی بەدەستهێنانی پلێتی گەیشتن بۆ خولی نایابی عێراقی، كارگێڕی یانەكەش بۆ ئەم وەرزە زیاتر لە 17 یاریزانی هێناوەتە یانەكە بۆ ئەوەی سالێكی داهاتوو بتوانێ‌ لە تیپە سەركەوتووەكانی خولەكە بێت، لەم بارەشەوە هەردی نورەدین یاریدەدەری ڕاهێنەری گازی باكوور بۆ گۆڤاری گوڵان
گوتی:بۆ وەرزی ئەمساڵی خولی پلە یەكەكانی عێراقی، ئامادەكارییەكانمان دەست پێكردوە لە 20ی مانگی نۆ دەستمان كردوە بە كۆكردنەوەی یاریزانان بۆ ئەوەی بە بەهێزی خۆمان بۆ ئەو خولە ئامادەبكەین،چوار یاریزانی پیشەگەرمان هێنایە و نرخیان هەر یاریزانێك 2500دۆلارە بۆ هەر مانگێك، جگە لەوەش زیاتر لە 15 یاریزانی دەرەوەی كەركووكمان هێناوەتە ریزی تیپەكە بۆ ئەوەی بتوانین بگەینە ریزی یانە پیشەگەرەكانی عێراقی، هیوای زۆرمان بەو تیپە هەیە و دوو كەمپی مەشقیش ئەنجام دەدەین، بڕیاریشە یارییەكانی خولەكە لە 20ی مانگی 11 بەرێوەبچێت.
كارزان كانەبی

Top