بروسك بەشداری خولی پلە یەكی كوردستان ناكات

بروسك بەشداری خولی پلە یەكی كوردستان ناكات

بروسك بەشداری خولی پلە یەكی كوردستان ناكات
تیپی تۆپی پێی یانەی وەرزشی بروسك یەكێك لە تیپە دێرینەكانی شاری هەولێر كە وەرزی ڕابردوو توانی تیپەكە بهێلنەوە لە خولی پلە یەكەكانی كوردستان، هەر چەندە بڕیار بوو ئەم وەرزە بە بەهێزییەوە بهێنەوە ناو خولەكە، بەڵام بەهۆی پشتگیری نەكردنی دارایی و كۆبوونەوەی قەرز لە سەر یانەكە، كارگێڕی یانەی بروسك بڕیاری بەشداری نەكردنیان داوە لە خولی یانەپلە یەكەكانی وەرزی نوێ، لەم بارەشەوە محەمەدحەمەخان سەرۆكی یانەی وەرزشی بروسك بۆ گۆڤاری گوڵان گوتی: وەرزش بەم شێوەیە بەرێوە ناچێت، ئێمە بڕە پارەیەك قەرزارین و بۆ خولەكان پارەمان قەرز كردوە، بۆیە وەكو ئیدارەی یانەكە پێمان باش بوو چەند سالێك داببڕێن،بۆیە گرنگی بە تیپەكانی لاوان بدەین و بتوانین بۆ چەند ساڵی داهاتوو تیپێكی باش و بەهێز دروست بكەینەوە و بتوانین بگەرێنەوە خولەكە، ئێستاش بەشێكی زۆری یاریزانانی یانەكەمان لە تیپەكە نەماون چوونەتە تیپی تر، هیوادارین بتوانین كار بۆ ئەوە بكەین لە داهاتوو بە بەهێزی بگەرێنەوە، ئێستا وەرزش هەمووی پارەیە و دەبێ بە پارە بتوانی بەردەوامی بە تیپەكان بدەی، یانەكەی ئێمەش باری دارایی وەكو پێویست نییە و ناتوانێ‌ ئەم بارە گرانە لە ئەستۆ بگرێت.
كارزان كانەبی

Top