بەهۆی تەقە كردن لە نەخۆشخانەیەکی ژاپۆن دوو كەس برینداربوون

بەهۆی تەقە كردن لە نەخۆشخانەیەکی ژاپۆن دوو كەس برینداربوون

 

میدیا ناوخۆییەکان بڵاویانکردەوە، هێزەکانی پۆلیسی شاری تودا لە ناوەڕاستی ژاپۆن ڕەوانەی ئەو نەخۆشخانەیە کراون کە تەقەکردنەکەی تێیدا ڕوویداوە.

ڕاپۆرتە سەرەتاییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، كەلەم ڕووداوەدا دوو کەس بریندار بوون کە پزیشکێکی تەمەن ٤٠ ساڵ و نەخۆشێکی تەمەن ٦٠ ساڵە.

شارەکە لە ماڵپەڕی خۆیدا ڕایگەیاندووە، تۆمەتبارەکە بە ماتۆڕسکیلێکەوە بەرەو شاری ورابی دراوسێ هەڵاتووە و لەناو پۆستەخانەیەکدا چەند كەسێكی بە بارمتە گرتووە.

میدیا ناوخۆییەکان ڕایانگەیاندووە، کە باڵای مامناوەندە و واپێدەچێت تەمەنی ٤٠ یان ٥٠ ساڵ بێت.

لە ئێستادا پۆلیس سەرجەم ناوچەکانی دەوروبەری ناوچەکەی داخستووە و قەدەغەی هاتووچۆی جێبەجێ کردووە.

 

 

 

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

 

Top