بەهۆی ڕووداوێکی شەمەندەفەر لە هیندستان سێزدە کەس گیانیان لەدەستدا

بەهۆی ڕووداوێکی شەمەندەفەر لە هیندستان سێزدە کەس گیانیان لەدەستدا

 

 

ئەم ڕووداوە کوشندەیە لە ویلایەتی ئاندرا پرادێش ڕوویدا

 

 

 

 

بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، لە ئەنجامی پێکدادانی دوو شەمەندەفەر لە ویلایەتی ئاندرا پرادێش لە باشووری ڕۆژهەڵاتی هیندستان، سێزدە کەس گیانیان لەدەستداوە و پەنجا کەسیش برینداربوون.

لە ڕووداوەکەدا کە ئێوارەی ڕۆژی یەکشەممە ڕوویدا، شەمەندەفەرێکی خێرا لە ویلایەتی ئاندرا پرادێش لە دواوە خۆی کێشا بە شەمەندەفەرێکی دیکەی وەستاودا.

بەپێی بەدواداچوونەکانی وەزارەتی هێڵی ئاسنی هیندستان ئەم ڕووداوە لە ئەنجامی هەڵەی مرۆڤ ڕوویداوە.

نارێندرا مۆدی، سەرۆکوەزیرانی هیندستان لە سۆشیال میدیا نووسیویەتی: لەگەڵ وەزیری هێڵی ئاسن قسەی کردووە سەبارەت بە ڕووداوەکە و لایەنە پەیوەندیدارەکان هەموو هاوکارییەکی پێویستیان پێشکەش بەو کەسانە کردووە کە بەهۆی ڕووداوەکەوە زیانیان بەرکەوتووە.

هیندستان کە یەکێکە لە گەورەترین تۆڕەکانی هێڵی شەمەندەفەر لە جیهاندا، پێشتریش ڕووداوی گەورەی هاوشێوەی ڕوویداوە.

لە کوشندەترین ڕووداوی شەمەندەفەر لە هیندستان کە لە ساڵی ١٩٨١ ڕوویدا، شەمەندەفەرێکی نەفەر هەڵگر لەکاتی بەزاندنی پردێک لە ویلایەتی بیهار لە ڕێڕەوی خۆی دەرچوو و بەهۆیەوە ٨٠٠ سەرنشین گیانیان لەدەستدا.

بەهۆی پێکدادانی سێ شەمەندەفەر لە ویلایەتی ئۆدیشا لە مانگی حوزەیرانی ڕابردوودا، 300 کەس گیانیان لەدەستدا.

 

 

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

 

Top