تەرمی بکوژی لیڤیستۆن لە ئەمریکا دۆزرایەوە

تەرمی بکوژی لیڤیستۆن لە ئەمریکا دۆزرایەوە

 

 بەدواداچوون بۆ دۆزینەوەی بکوژی شاری لیڤیستۆن لە ئەمریکا بە مردنی هێرشبەرەکە کۆتایی هات.

ئەو کەسەی کە گومانی کوشتنی 22 کەس و برینداربوونی 60 کەسی لێدەکرا، لە تەقەکردن لە شاری لیڤیستۆن لە ویلایەتی مەین، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

تەرمی ڕۆبەرت ئاڕ. کارت تەمەن 40 ساڵ لە دارستانەکانی نزیک شارۆچکەی دراوسێی لیڤیستۆن فاڵز دۆزرایەوە، کە نزیکە لەو شوێنەی پۆلیس ئۆتۆمبێلە جێهێڵراوەکەی دۆزیوەتەوە.

دوای دۆزینەوەی تەرمەكە و لێكۆڵینەوە لە ناسنامەی بكوژەكە، دەركەوت كە هێرشبەرەکە یەكێك بووە لە سەربازانی پێشووی سوپای ئەمریکا. پۆلیسی هەرێمەكە بە خەڵکی ڕاگەیاند، کە لەمەودوا دەتوانن بە ئاسانی لە شوێنە گشتییەکاندا هاتووچۆ بکەن.

 

 

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

Top