فەرماندەیەكی ئیسرائیل: شکستمان هێنا لە پاراستنی شارەکانی دەوروبەری غەززە

فەرماندەیەكی ئیسرائیل: شکستمان هێنا لە پاراستنی شارەکانی دەوروبەری غەززە

 

 

فەرماندەیەکی باڵای سوپای ئیسرائیل دانی بەوەدانا، کە وڵاتەکەی شکستی هێناوە لە پاراستنی نیشتەجێبوونی جولەکەکان لە دەوروبەری غەززە.

ڕافی میلۆ، فەرماندەی بەرەی ناوەڕاستی سوپای ئیسرائیل لە چاوپێکەوتنێکدا دانی بەوەدانا کە سەربازانی وڵاتەکەی نەیانتوانیوە شوێنی نیشتەجێبوونی جولەکەکان لە دەوروبەری کەرتی غەززە بپارێزن.

ئەم فەرماندە ئیسرائیلییە هەروەها ڕایگەیاندووە، تا ئەوكاتەی دڵنیا نەبین کە شوێنی نیشتەجێبوونی جوولەکەکان لە دەوروبەری غەززە سەلامەتە، ئەوا ناتوانین بگەڕێنەوە.

فەرماندەی میحوەری ناوەڕاستی سوپای ئیسرائیل ڕایگەیاند: ئامانجی شەڕەکە کۆتاییهێنانە بە ئامادەبوونی سەربازی و سیاسی حەماس لە غەززە.

 

 

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top