هێرشی ئاسمانی بۆ سەر پایتەختی یەمەن

میدیاکانی یەمەن باس لەوە دەکەن کە لە ئەنجامی هێرشە ئاسمانییەکان دەنگی تەقینەوە لە شاری سەنعە بیستراوە.
هەروەها تۆڕی ئەلعەرەبی هێرشی بۆ سەر فڕۆکەخانەی سەنعە و پێگە سەربازییەکانی ئەنساروڵا لە پایتەختی یەمەن ڕاگەیاند.
هەروەها کەناڵی ١٢ی ئیسرائیل بڵاویکردەوە کە هەڵسەنگاندنەکان لە ئیسرائیل ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئەم هێرشانە کاری فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمریکی و بەریتانیان.
تۆڕی ئەلمەیادین بە ئاماژە بە بۆردومانی ناوچەکانی سەنعە ڕایگەیاند، کە تا ئێستا چۆنیەتی ئامانجە بۆردومانکراوەکانی سەنعە نادیارە.
گوڵان: سەردار خەلیل