مردنی زیاتر لە دە هەزار کۆچبەر لەسەر ڕێڕەوی دەریایی ئیسپانیا لە ساڵی ٢٠٢٤

مردنی زیاتر لە دە هەزار کۆچبەر لەسەر ڕێڕەوی دەریایی ئیسپانیا لە ساڵی ٢٠٢٤

  

ڕێکخراوێکی ناحکومی ئیسپانیا ڕۆژی پێنجشەممە 26ی کانوونی یەکەمی 2024 لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند، کە لە ساڵی ٢٠٢٤دا زیاتر لە دە هەزار کۆچبەر لە هەوڵی گەیشتن بە ئیسپانیا لە ڕێگەی دەریاوە گیان لەدەست دەدەن.

ڕاپۆرتی ئەم ڕێکخراوە ناحکومییە دەریدەخات کە لە ساڵی ٢٠٢٤دا بە تێکڕا ٣٠ کۆچبەر ڕۆژانە لە هەوڵی گەیشتن بە ئیسپانیا بە بەلەم گیانیان لەدەستداوە ئاماری ئەم ڕێکخراوە، کە لەسەر بنەمای ئەو زانیارییانەی بنەماڵەی کۆچبەران و... ئاماری فەرمی ئەو کەسانەی کە ڕزگاریان بووە، لە زیادبوونی 58%ی ڕێژەی مردنی کۆچبەران لەسەر ئەم ڕێگایە بووە.

بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، دەیان هەزار کۆچبەر لە ڕۆژئاوای ئەفریقاوە ڕوو دوورگەکانی کەناری، دوورگەکانی ئیسپانیا دەكەن ئەم ناوچەیە بە پردێک بۆ ئەوروپا ناسراوە و ڕۆژ بە ڕۆژ کۆچبەرانی زیاتر ڕوو لە ئەوێ دەکەن.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

Top