پەیمانگەی پیشەیی خوێندنی ئینگلیزی لە هەولێر کرایەوە
ئالان حەمەسەعید ساڵح" وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەئامادەبوونى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و راوێژکاران و بەرێوەبەرە گشتییەکانی وەزارەت، ژمارەیەکى تر لەبەرپرسانى پەروەردەیى و مامۆستایان، بەشداری لەمەراسیمی کردنەوەی پەیمانگەی پیشەیی هەولێر خوێندنی ئینگلیزی لە شاری هەولێر کرد.
لەڕێورەسمەکەدا کە هەریەک لە وەزیری پەروەردە و پارێزگاری هەولێر سەرجەم بەش و هوڵەکانی خوێندنیان بەسەرکردنەوە، دواتر وەزیری پەروەردە لەوتەیەکدا ئاماژەى بەوەدا کە کردنەوەى ئەم پەیمانگەیە هەنگاوێکى ترى حکومەتى هەرێمى کوردستانە بە ئاڕاستەى پەرەپێدانى پلانی زیاتر بەکەرتى پەروەردە و خوێندنی پیشەیی لە کوردستان تاوەکو لەداهاتوودا هەنگاوی باشتر بنیرێت بۆ ئەوەی لە پارێزگاکانی تری هەرێمی کوردستان لەم جۆرە پەیمانگە پیشەییانە بکرێنەوە، هەر لەمەراسیمەکەدا دوو یاداشتی لێکتێگەیشتنی هاوبەشی نێوان وەزارەتی پەروەردە و پەیمانگەی ( CIS و زانکۆی Collins college) واژوۆ کرا.
لەکۆتاییدا لەلایەن وەزیری پەروەردە نوێنەرانی پەیمانگە و زانکۆی ناوبراو خەڵات کران.