(ئێران خومانەیەو توركیا بێگانەیە)

(ئێران خومانەیەو توركیا بێگانەیە)

 

(*)

ئەوەی سیاسەتكردنی زیاتر قێزەون كردووە كە هەر خوی قێزەونە بەتایبەتیش لە لای شیعە عەرەبەكانی عێراق ئەوەیە كە زوور دووروون نموونەی ناونیشانی بابەتەكەم هەر خوی باشتڕین بەلگەیە ...چوون؟ئەگەر سەیری سیاسەتكڕدنی شیعە عێراقیە(ئێرانیە)كان بكەین بە روونی تێبینی نیفاقیان دەكەین لە ٢٠٠٣ یەوە ئەوەی زوور روون و ئاشكرایە لەلای

زووربەی تاكی كوردو عێراقی بە غیرەت دیارە كەوا چوون سیاسەت دەكەن!! هەرچی سەروەتی سیاسی و ئابوریە تەسلیم بە ئێڕان و لایەنە ئێڕانیەكان كردووە هەیبەت ویاساو سەروەری شكوو شەرەف و كەرامەت و مێژوو ئەسل و نەسەبی عێراقە تەسلیم بە ئێران كراوەو ئەوان(لایەنە عێراقیەكان) ممنونن، لە بچووكتڕین شتی ئێرانی بگرە كە ئەندومیە (وەك سەرۆكی بانكی ناوەندی ئەمریكا گوتی من نەمزانی عێراقییەكان هندە ئەندومی دەخون!!) پەنیرە ماستە تەنانەت خول(توز) ی سەر گورە پیروزەكانیان بە عێراق فروشتووە!! یەك تاكەكەس مەبەستم لە تاكە كەس واتە سیاسییەكانن باڵا دەستەكان بڕیاڕ بەدەستەكان نوقەیان لێ ناهێت هەرگیــــــز ..
جارێ نەهاتومەتە سەر ئەوەی كە چوون نیفاق دەكەن لە بابەتی دەست تێوەردانی ئێران و بابەتی لەشكركێشی توركیا جارێ دەمەوێ زوور فوكسی خوێنەر بخەمە سەر ئەوەی عێراق عێراقە یا قەزایەكی ئێرانیە
نابێ كارەبا لە هیچ وولاتێ بكری بێجگە لە ئێران كە لە ئێران ئەمپێر بە ١٠ دولارە لەكاتێكدا سعوودیە بە یەك دینار بو عێراق حساب كرد، پارێزگاری بەسرە (اسعد العيداني) لای كەسێك باسی ئەوەی كردبو (ناوی ناهێنم) كەوا چی دەگوزەرێ لە دەروازەو سنووری نێوان ئەوان و ئێران وسعوودیە ئەو دەگێرێتەوە دەلێت جارێكیان ویستمان سپیاتی(واتە خواردنی بەیانیان وەك ماست و پەنیرو قەیماغ) لە سعوودیەوە داخل بكەین چونكە دەزانین كەل و پەلی سعودیە دەجار كوالیتی باشترو خاوێن ترو توكمەترە سەرەرای ئەمانە هەمووشیان دە جار لە كولوپەلی ئێرانی هەرزانتر دەیان دا بە ئێمە بەڵام ناوبراو گوتی قونسولی ئێران بانگیان كردین و هەرەشەی لێكردین كە نابێ تەنانەت یەك دەرزیش لەم وولاتە داخلی نێو خاكی عێراق بكرێت تەنها خواردن و كەلوپەلی ئێرانی دەبێت بكڕن، (كەلوپەلی بێ كوالیتی خراپ لەهەمووشیان خراپتڕ گرانتر لە هی سعودیە!!)
بێجگە لە فروشتن و هێنانی گوشتی خراپ بەسەر چوو بێجگە لە چەكی بێ كوالیتی و دەرمانی ئێكسپایەرو ئاوی پیس جل و بەرگی كوالیتی خراپ، كرینی بوزاو لە ئێران بەبەهای نزیكی ٦ ملیون دولار ئەمە لەسەر زاری وەزیری كوچ و كوچبەران كڕینی یەك سەلاجە بەبەهای ٨٠ گەڵا، لەمانە هەمووش كارەساترو خەتەر ترو ترسناكتر هێنانی ماددەی هوشبەرە بو نێو خاكی عێراق و قەدەغەكردنی مەشروب لە عێراق تاوەكو لە ئێرانەوە بە قاچاغ بێنن و بەسەر ئەم میللەتە ساخ بكەنەوەو بفروشن بە پارەیەكی خەیالی. كەس نیە ئەمە ئینكار بكات
من تا ئێستا باسی شتی ئاسایی و ژیانم كردووە ئەگەر باسی سیاسەت و بڕیارە ترسناك و چارەنوسسازەكان بكەم لە عێراقدا ئەوە بێگومان یەك بریاری بچووكیش بەدەست ئەم بوكەڵە سیاسیە بەناو عێراقیانەوە نیە تەنها بویان هەیە ئەوەی بویان نوسراوە گوتراوە نێردراوە بلێن وەك كەنالە ئیسلامییە كوردیەكانی خومان لە كوردستان بو نموونە لەسەردەمی (حەیدەر عەبادیدا) كاتێ وولاتانی كەنداو ویستیان هاوكاڕی عێراق بكەن یەكێ لە وەزیرەكانی كابینەی ئەوكات لە فڕوكەخانە رایان گرت و قونسولی ئێران بانگی كرد بە زللە ریسوا كرا كەوا چون شتێكی وا دەكات لەكاتێكدا ئێران جلەوی سەرو بنی ئەم وولاتەی بەدەست گڕتوە، واتە بوكورتی و پوختی كەس لەم عێراقەی نوێدا هیچ نیە تەنانەت لە ئاست بچووكتڕین فەرمانبەری ئێراندا، ئەمانە هەمووی لەكاتێكدایە كەوا دێن باسی لەشكر كێشی توركیا دەكرێت (هەرچەندە بو ئێمەی كورد چ حەسەن كەچەل چ كەچەل حەسەن) بەڵام دوورووی لە سیاسەتدا قێزەونتڕین جوری سیاسەتكردنە كەباسی ئەم هەموو شتە بچوكانەمان كرد سەرەرای بوونی شتی زوور گەورەترو گرێبەستی زوور ئابڕوبەرانەی نێوان ئێران و عێراق بێجگە لەبوونی ئێران بە تەواوەتی لە رووی سەربازی و سیاسیەوە كەچی دێن باسی لەشكڕكێشی توركیا دەكڕێت ئەی توڕكیاش هەر بێگانە نیە هەر دەستوەردان نیە هەر شكاندنی (سیادە)ی عێراق نیە هەر سووكایەتی نیە بو دەسەڵاتدارانی عێراق بەرپرسانی عێراق ئەی كوا دادگا فیدڕالیەكە دادگای عێراقیە لێرەدا یان دادگای ئێرانی دژ بە هەمووانە تەنها دژی ئێران نیە زوور سەیرە، كاتێك ئێران توپبارانی سنورەكانی دەكات دژی هێزە دیموكراتەكان و كومەل زوور ئاساییە ئیتر مافی خویەتی بو پاراستنی خوی و سیادەی و خوی و سنووری خوی و سەروەری خاكی خۆیەتی بو پاراستنی سەڵامەتی گیانی هاولاتیانی خویەتی و ئەم هێزانە دەرچوون لەیاسا و دژە ئێرانن و تیروریستن بەڵام لەهەمان كاتدا و هەمان سیناریو حاڵەتدا كاتێ توركیا توپبارانی تیڕوریستەكانی پ ك ك دەكات كە هەر بەراستی تیروریستن تێكدەرن خو فروشن ئەوكات هەموو هێزە عێراقیەكان دێنە سەرخەت وبگڕە بە هەندێ كوردە خو فڕوشەكانی خوشمانەوە سەدان بەیاننامەو خوپیشاندان و هاوسوزی و كەمپین دەكڕێ دژی توركیا لەكاتێكدا تائێستا نەمان بیست ناشبینین و ناش بیستین یەك هەڵوێست یەك بەیاننامە دژی ئێران دەربچێت. ئەو سەركردە بەناو عێراقیانە ئامادەن هەموو شتێك بكەن تەنها بەس بو ئەوەی ئاغایەكیان لە ئێران پێیان بلێ ئافەرم!! باشتڕین دەرگا بو خو شیرین كردن لای ئاغاكانیان دژایەتیكردنی هەرێمی كوردستانە بەگشتی تەنانەت كار گەیشتوتە سەر ئەوەی دژایەتی چیناتیەكی هەژاری بێ دەسەڵاتێ بێ زەڕەری وەك جوتیار دەكرێت پاداشتەكەشی دیارە ...ئافەرم بڕو لە فڵانە بانكی عێراقی لە بەغداد دە (١٠) ملیون دیناری خوتان وەرگرن !! من زوور بە زمان و دارشتن وشیكردنەوەیەكی سادەو ساكارو ئاساییی و عەشایری باسم كرد ویستم سادەترین تاك و كەسی كورد لە سادەترین و ئاسایی تڕین چین تا بەرزتڕین چین لە زمان و دارشتنەكەم تێ بگات ئەگەر نا گەر من بە زمانی رەقەم و داتاو قوولی وووردی و گەورەی باس بكەم دەبێ پەرتوكێك دەربچێ.
نموونەی تڕ زوورن وەكو هاتنی هاو.
هاوڵاتی ئێران بو ناو خاكی عێراق بێ ڤیسەو بی لێپێچینەوە بێ بەرامبەر ئەمە ئیكسكلوسڤە بو ئێران تەنها واتە ئەگەر من لە هەولێر بچمە بەغداد زەحمەت ترە لەوەی هاوڵاتیەكی ئێرانی بێتە بەغداد ئەمەش خوی ڵە خویدا بابەتێكی ترە و بابەتێكی دووروو درێژو قوول و چەندین رەهەندی ئایینی و ئایدولوژی و فەلسەفی تێدایە گەر خوا تەمەن بدات لە بابەتەكانی تری خوماندا باسی دەكەین..

(*)

چاودێری سیاسی

Top