ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی: دۆخی غەززە لە کۆنتڕۆڵ دەردەچێت
بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی هۆشداری دەدات لەبارەی دۆخی کەرتی غەززە و دەرچوونی لە کۆنتڕۆڵ.
تیدرۆس ئەدهانۆم گیبریسوس بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی لە وتارێکدا لەسەر ئێکس ڕایگەیاند: دۆخی غەززە لە کۆنترۆڵ دەردەچێت و لەهەر چرکەیەک كە چاوەڕێی ناردنی هاوکاریی پزیشکی دەکەین، مردنی كەسێك تۆمار دەکرێت.
گیبریسوس گوتیشی: ئەو پێداویستییە پزیشکییانەی کە لەلایەن ڕێکخراوی تەندروستی جیهانییەوە نێردراوە بۆ غەززە، ماوەی ٤ ڕۆژە لە سنووری ئەم ناوچەیە چاوەڕوانی دەکەن.
بەڕێوەبەری گشتیی ڕێکخراوی تەندروستی جیهانی جەختی لەوە کردەوە، کە پێویستە گەرەنتی گەیشتن بە غەززە لە زووترین کاتدا بکرێت بۆ ناردنی پێداویستیی پزیشکی فریاگوزاری بۆ ناوچەکە.
گوڵان: سەردار خەلیل