زۆربەی خەڵکی ئەمریکا دەیانەوێت یارمەتی ڕزگارکردنی خەڵکی غەززە بدەن

زۆربەی خەڵکی ئەمریکا دەیانەوێت یارمەتی ڕزگارکردنی خەڵکی غەززە بدەن

 

 

 

 

زۆربەی خەڵکی ئەمریکا یارمەتی وڵاتەکەیان دەوێت بۆ ڕزگارکردنی خەڵکی غەززە لە بۆردومانەكانی ئیسرائیل.

بەپێی ڕاپرسییەکی دوو ڕۆژەی ڕۆیتەرز/ئیپسۆس، زۆرینەی ئەمریکییەکان دەیانەوێت حکومەتەکەیان یارمەتی فەڵەستینییەکان بدات بۆ ڕزگاربوون لە جەنگ.

بەڵام لە ڕاپرسییەکەی ساڵی ٢٠١٤دا كە ئەنجامدرا پشتیوانی بۆ ئیسرائیل زیاتربوو کاتێک هێزەکانی ئیسرائیل لەگەڵ بزووتنەوەی حەماس پێکدادانیان کرد. لە ڕاپرسییەکەدا دەرکەوتووە کە لەسەدا ٤١ی بەشداربووان هاوڕان لەسەر ئەوەی کە پێویستە ئەمریکا پشتیوانی ئیسرائیل بکات و لەسەدا ٢ ڕایانگەیاندووە کە پێویستە ئەمریکا پاڵپشتی فەلەستینییەکان بکات.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

Top