كورد هه‌موو 16ی ئۆكتۆبه‌رێك ده‌بێت ماته‌م بگێڕت و خائین و خۆفرۆشان به‌نه‌فره‌ت بكات.
احمد گلی
16ی ئۆكتۆبه‌ر، مێژووییه‌كه له هزری هه‌موو كوردێكی نیشتمانپه‌روه‌ر، به‌ڕۆژێكی شووم و خه‌ماوی چه‌سپاوه، له مێژووی كورددا به‌ڕۆژی خیانه‌ته مه‌زنه‌كه‌ی سه‌رانی یه‌كێتی نووسراوه، زۆر گرنگه تاكی كورد هه‌موو 16ی ئۆكتۆبه‌رێك ماته‌م بگێڕن و خائین و خۆفرۆشان به‌نه‌فره‌ت بكه‌ن.
خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ری یه‌كێتی ته‌نها ڕاده‌ست كردنی خاك نه‌بوو به‌دووژمن، به‌ڵكو خه‌نجه‌رێكی ژه‌هراوی بوو له‌دۆزی ڕه‌وای كورد درا، ئێمه‌ی كورد له‌دوای ئه‌وخیانه‌ته شومه‌ی سه‌رانی یه‌كێتی هه‌تا ئه‌مڕۆ باج ده‌ده‌ین، سه‌رجه‌م ئه‌م گرفت و ئاریشانه‌ی ئه‌مه‌ڕۆ ڕووبه‌ڕوی كوردستان و ناوچه كوردستانیه داگیركراوه‌كان و به‌تایبه‌ت كه‌ركوك و كوردانی سنوری كه‌ركوك بۆته‌وه, ده‌رهاویشته‌ی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ری یه‌كێتییه.
گرنگه هاونشتیمانییان بپرسن، لەخیانەتی هەرزەکانی یەکێتی کە 51%100 خاك و خەڵکی کوردستانیان ڕادەستی حکومەتی عێراقی فاشست کرد، چیان بەدەست هێنا؟
لەپێناو پێوست و پلە و پایه بوو؟
یان له‌پێناو مانه‌وه‌ی خودی خۆێیان كورد‌و كوردستانیان كرد به‌قوربانی؟
خائین و خۆفرۆشانی یه‌كێتی، دەبێت بزان نیشتمان پەروەران هەرگیز خیانەت و خۆفرۆشییەکەیان لەیاد ناکەن، لەمێژوودا پەلەیەکی ڕەشە بەنێوچەوانیانەوە و ڕووی ڕەشیان بەهیچ سپی نابێت.