ئەو دادوەرانەی كەوكوژی بۆ هەرێمی كوردستان دانیشتوون

ئەو دادوەرانەی كەوكوژی بۆ هەرێمی كوردستان دانیشتوون


لەوەتەی ئێمە هەین لەسەر ئەم زەمینە وەكو یەكێك لە كۆنتڕیـــن میللەتی بێ دەوڵەت بەردەوام كێشەمان لەگەل دادگاكانی عەرەبیدا هەیە جا چ جامعەی عەرەبی چ دادگاكانی سەددام چ دادگاكانی ئێستای فیدڕالی هەموویان دژی كوردو دوزی كوردو ناوی كوردن
دادگای فیدڕالی عێراقی كەڵە ساڵی ٢٠٠٥ وە دامەزراوە تا ئەمروشی لەگەڵدا بێت هەر بە جددی تاكە ئامانجی ئەوەیە دژی كورد بێت بو سەری كورد بێت لە كورد بدات ئەگەر بەووردی دیقەت بدەینە دادگای فیدڕالی بڕیارەكانی ئامانجەكانی ئەگەر زیرەك بیت زوور چاك دەزانی چ ئامانجی ووردو درێژی لەپشتە بەرای خوم ئەم دادگایە هیچ لە دادگای سەورەی سەددام كەمتڕ نیە بگرە وەك ئاڵای عێراق تنها دەسكاری ئەستێرەكانی كراوە و هیچی تڕ نا هەمان رەنگ هەمان دیزاین، لە ٢٠٠٥ ەوە تا ئەمرو یەك بڕیاڕی ئەم بەناو دادگایەمان پێ بلێن لە قازانجی میللەتی كوردبێت بڕیاڕێكی دابێت بلێین اشهدو باللە ئێمە عێراقین هەست بەوە بكەین ووڵاتی خومانە و خەڵكی ئەم ووڵاتە كاوڵستانەین
لە هەڵبژاردن ئەنجامێكیان بەدل نەبێ یەكسەر پەنا بو هەمواركردنی یاسایەك بریاڕێك بڕگەیەك دەبەن بو ئەوەی لەگەل حەزو ئارەزوو بەرژەوەندی خویان بگونجێ
چون دەكرێ دادگایەكی گەورەو گڕان دەستكاری بڕیارەكانی بكات ئەمە زوور شت لەدەست دەدات سەنگی خوی لەدەست دەدات هاوسەنگی خوی لەدەست دەدات بڕیاڕێك لە بەرژەوەندی چینێكی كاریگەرو گڕنگ دابیت یەكسەر دەلێت ئەمە دەبێ هەموار بكڕێتەوە بەڵام ئەگەر شتێك روبدات بەدڵیان بێت بەڵام لەیاساكانی دادگایەكەی خویانەوە نەبێت دیسا دەلێن دەبێ ئەم بڕگەیەی بو زیاد بكڕێت لە بەرژەوەندی(مصلحة الامن الوطني) یدایە!!! دیارە كورد و كوردستان نە وەتەنین نە گەلی ئەم وولاتەن
بڕیار دژی كورسی ئێمە دەدرێ لە هەڵبژاردن بڕیار لە دژی ئێمە دەدرێ لەبوودجە بڕیار لە دژی ئێمە دەدرێ لە ناوچە جێ ناكوكەكان بڕیار لەدژی ئێمە دەدرێ لە بواری نەوت بڕیار لەدژی ئێمە دەدرێ لە بواری غاز بڕیار لە دژی ئێمە دەدرێ لە بواری ئابووری سەربەخو بڕیار لەدژێ ئێمە دەدرێ لە بواری ژمارەی دانیشتوان بڕیار لەدژی ئێمە دەدرێ لە بواری ژمارەی فەرمانبەر
واتە هەر بە جددی ئەگەر زوور خومان یا كوردە خو فروشەكانی خومان خویان گێل نەكەن خو لە رۆژی رووناك روونترە ئەو دژایەتیە تاك لایەنە
ئەگەر سەیری ئەو گەندەلی و ئەو پارە دزینەو ئەو هەموو كارو بارو یاساو بڕیارانە بكەین كە لە ناوچەكانی باشوورو ناوەراست روودەدەن شووكك دەبی بەڵام چونكە مادەم شیعەی و مەزهەبی خومی خوێن و گوشتی خومی بوتو حەلالە ئاساییە پێویست بە پێدا چونەوەو تێهەلچوون ناكا
یەك نموونەی سادەو نزیك دێنمەوە دوور لە بابەتی حزب حزبێن بو بابەتی كردنەوەی بارەگاكانی پاڕتی دیموكڕاتی كوردستان هەر یەكسەر شیعەو لایەنە سەرپەرشتیارەكەی شیعە مەزهەبەكانی عێراق هاتنە سەر خەت وەك دەرهێنەری فڵیمەكان بڕیاریاندا ئەو بڕگەیەی لاببەن شتێكی جوان و نوێ و بەدلی خویان لەشوێنی دابنێن!! ئەوەبو نەیان هێشت بارەگاكان بكڕێنەوە لێرەدا پسیارێكی جددی لەم فەیلەسوفە یاسایی و دادوەریانە دەكەم: ئایا هیچ كاتێك بیستوتانە بینیوتانە ئەم دادگایە یەك بڕیاری زوور بچووك و سادەش لەدژی ئەم هەموو لایەنە چەكدارو میلیشیاتانە بدات كەلە عێراقدا هەن بەناوی مقاومە!!! كێشە نیە با بریارەكە لەسەر شتێكی زووور بچوك بێت كاكە با بڕیارەكە دژایەتییەكی زوور بچوكی ئەوان بكات یا هەر یەك تووز دووربێت لە بەرژەوەندی و لایەنگیری ئەوان!! بزانن چ روودەدات؟ ئەگەر وەك كەتائیبی ربع اڵلە كردیان كاتێ هاتنە سەر شەقام و بە روون و ئاشكرا گوتیان لووتی كازمی دەبرین!!! باورتان هەبێ دادگا دەكەنە گەراجی ئوتومبێل!!
دیسا بابەتی ڕیفڕاندوم بابەتی بڕینی قووتی خەلك یەك ووشەی نەدڕكاندوە بابەتی دژایەتی كردنی قەوارەی هەرێم
ئەوەی زوور تاكی دلسۆزی كورد پێی ئازار درا ئەوەبو كەوا بڕیاری راگڕتنی نەوت زوڵی كورد ئاهەنگی پێ گیرا عێراق بڕیاری سەركەوتنی دا بەسەر كێدا!!! بەسەر پارچەیەك لەگەڵی خوی ئەوەش بزانن كە چەند دژی ئێمەن بڕیاری راگڕتنی نەوت ٣٣ مڵیون دولار زەرەری لە عێراق داوە
راستیەكی حاشا هەڵنەگڕیش هەیە عەرەبی عێراق و شوڤینیەكانی پێ ناحەق ناگڕم ئەویش ئەوەیە كە دەبینن هەولێر بەكوێ گەیشت چوون پێگەیشت جوانی ئاوەدانی ئەمن و ئاسایش پێكەوە ژیان تاكی عەرەب دێتە هەولێر هزار نەفرەت لە سەركردە شیعەكانی خویان دەكەن من كە لە بغداد بوم چیم بینی لەوەتەی شیعە جڵەوی دەسەڵاتیان بەدەستەوە گرتوە: تەنها شیعارات و لافیتەی گەورە گەورە بونموونە (لبيك يا فاطمة لبيك يا علي لبيك يا أبي الفضل لبيك يا حسين ) ئەو ئاوەدانی بیناو جوانیەشی كە هەبوو زوور بەداخەوە كە وا دەلێم هی سەردەمی دكتاتور سەددام بوە. بویێ تاكە رێگا كە ئێستا لەبەردەمیاندا ماوە ئەوەیە دژایەتیكڕدنی كوردستانە لەرێگای دادگا دەستكردو كارتونیەكانیەوە تا وەكو تاكی خویان هێوربكەنەوە كەوا بەڵێ ئەمە بەپارەی دزراوی عێراق ئاوەدان كراوە جا خو بەشی هەرێم سەدا ٢١ بوو ئەی سەدا ٧٩ی ئەو بوودجە زەبەلاحە بو چی بوو بو كوێ بوو چی لێ دەكەن
ئەوەش بڵێین دادگای هەژارو بێ پەرو باڵ وەك كەس هیچ تاوانی نیە چونكە ئاراستەكراوە فەرمانبەرێكە لەلایەن لایەنێكی بێگانە (كن فيكون) ئەوە بكە دەبی ببی.

 

چاودێری سیاسی

Top