شەڕى بەوەکاڵەت و وێرانكاری و تێکدانى ئاشتى وسەقامگیرى ناوچەکە

شەڕى بەوەکاڵەت و وێرانكاری و تێکدانى ئاشتى وسەقامگیرى ناوچەکە

لەسەرەتادا دەمهەوێت بڵێم کە ، هەموو ئەو گروپ و میلیشایانەى کە لە سەر ئاستى ناوچەکە بوونیان هەیە ، بە فەرمانى راستەوخۆیی دەسەڵاتدارانى تاران جوڵە و هێرشەکانیان لە دژى ئەو وڵاتان و لایەنان ئەنجام دەدەن کە بە پێى ویستى ڕژێمى ئێران کار ناکەن ، ئەوەش وایکردووە کە ئاسایشى نەتەوەیی و نیشتیمانى و ئابوورى و کۆمەڵایەتیی لە گشت ناوچەکە بکەوێتە مەترسییەوە .ئێران له‌ماوه‌ی 43 ساڵ هاتنەسەر دەسەڵات ،هەموو هەنگاوەکانى لە پێناو هەژموونگەرایی بە سەر چەند وڵاتێکى ناوچەکە بووە ،لەو پێناوشدا دەیان گروپى میلیشایی ولایەنى ترى حزبى مەقاشى بە ناوى جۆراوجۆر دروستکردووە کە هەر کاتێک ویستى بوو بۆ ئامانجەکان و نەخشەکانى بەکاریان دێنێت ، ئەو گروپ و لایەنانەى دروست و دابەش کراوان هەر لە لوبنان و سووریا و یەمەن و بەحرین و فەلەستین تا دەگاتە عێراق بەتایبەت کە چەندین ساڵە لە سەر هیڵاێک بەناوى هیڵایی شیعى کار دەکرێت و دەستی ئێران بە هەر شوێنک بگات موڵکییەتى ئیمامزادە یان شیعی پێوە دەڵکێنێت و هەر لایەن و وڵاتێکیش دژایەتیی بکات ئەوا ئامادەیە بۆ ئەنجامدانى کارى تێکدەرانە و تیرۆر و پەڵاماردان هەڵبەت نە خۆى بەڵکو ئەو گروپ و تاقمانە .روون و ئاشکرایە، تاقمى میلیشایی حەماس ئەگەر چى سوننەن بەڵام ساڵانێکى زۆرە لەلایەن ئێران و سووریایەوە وەک مقاشێک و کارتێک لە دژى ئیسرائیل بەکار و تەیار دەکرێن ، ئەوانیش بە بێ گوێدانە بەرژوەندییە کانى خەڵک و ژیانى خەڵکى ئەو ناوچەیە ، هەر چى مووشەکى دروستکراو و بۆمبە بەرەو ئیسرائیل رەوانە دەکەن و بەتایبەت پەڵاماردانى ئەمجارە سەر خەڵکى سڤیل و کوژرانى دەیان کەس دەرئەنجامی كارەكەی ماڵوێرانی و كوشتارێكی زۆر ڕووبەڕوی خەڵكە سڤیل و بێ تاوانەكەی خۆی دەكاتەوە.پێشتر هەمیشە هێرشەكانی حەماس و حیزبوڵڵای لوبنانی بۆسەر ئیسرائیل لە ئاستێكی بەرتەسك و دیاریكراودا چاوەڕوانكراو بوو، بەڵام ئەوەی ئەمجارە حەماس ئەنجامیدا لە مێژووی شەڕە دورودرێژەكەی نێوان حەماس و ئیسرائیل و فەلەستینی و ئیسرائیلیەكان دا بێ وێنەو چاوەڕوان نەكراو بوو تەنانەت بۆ ئیسرائیلیەكانیش، بەجۆرێك ئەو كارە چاوەڕوان نەكراو بوو كە جیهان شۆك بون و ئیسرائیلیەكانیش لەهەمووان زیاتر شۆك بوون، بەڵام شۆك بونی ئیسرائیلیەكان كاتێكی كەمی خایاند و سەركەوتنی حەماسیەكان كورت خایەن بوو كردارو ڕەفتاری چەكدارەكانی حەماسیش هێندە وەحشیگەریانە بوو كە جیهانی كردە هاوسۆزی ئیسرائیلیەكان و حەماسیەكانیشی گەیاندە ڕیزی داعش، هەر ئەم شێوازی پەلامارەی چەكدارانی حەماس وڵاتانی ڕۆژئاوای هێنایە سەرخەت بۆ پشتیوانی ئیسرائیل بەمەش مەیدانێكی گەورەی جەنگێكی درێژ خایەنی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست كردەوەو دۆزەخیشی بەسەر غەزەدا كردەوە.بەرپرسانی ئیسرائیل و ولاتانی ڕۆژئاواش باسی دەكەن پڕیشكی ئەم ئاگرە هەندێك وڵاتی ناوچەكەش دەگرێتەوە، ڕەنگە هەندێك وڵات و هێزی ناوچەكەش پێوەی بسوتێن، ئەوەی لێرەدا گرنگە ئەوەیە گەلى كورد بە دیپلۆماسى وسیاسەتێكی حەكیمانە وا بکات کە نەکەوێتە نێو ئەو هاوکێشە و جەمسەریەندییانەوە و تاکو پڕیشكی ئاگرەكە نەیسوتێنێت و ئەگەر سودێكیشی لێ نەبینێت ئەوا زیانی لێ نەكات.چونکە مێژوو گەواهیدەرە گەلى کورد لە ماوەى رابردوو بووتە ئامانجى هێرش و پەڵاماردانەکانى ئێران و گروپە میلیشاییەکان بە بێ ئەوەى هیچ زیان و دەستوەردان لە کاروبارى دراوسێیەکانى کردبێت و تەنها ئامانجى پێشخستن وڵاتەکەى و ئاشتى و پێکەوە ژیان و سەقامگیرى بووە لە ناوچەکە دا .

Top