مەسرور بارزانی لەلایەن شێخ محەمەد بن ڕاشد ئال مەکتوومەوە بانگهێشت کرا بۆ لوتکەی جیهانیی کەشوهەوا

مەسرور بارزانی لەلایەن شێخ محەمەد بن ڕاشد ئال مەکتوومەوە بانگهێشت کرا بۆ لوتکەی جیهانیی کەشوهەوا

ئەمڕۆ یەکشەممە 8/10/2023 مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەلایەتیی فەیسبووک ڕایگەیاند: ''ئه‌مڕۆ پێشوازیمان له‌ بەڕێز ئەحمەد ئیبراهیم ئەلزاهری، كونسوڵى گشتيى ئيمارات له‌ هه‌رێمى كوردستان كرد.''

سەرۆکی حکوومەت ئاماژەی بەوەش داوە: ''له‌ ديدارەکەدا کونسوڵی گشتیی ئیمارات، بانگهێشتنامەی خاوەنشکۆ شێخ محەمەد بن ڕاشد ئال مەکتووم، جێگری سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات و سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران و حاکمی میرنشینی دوبەی پێشکەش کردین بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەی لوتکەی جیهانیی کەشوهەوا COP28 کە ڕۆژانى یەک و دووی دیسەمبەری ئەمساڵ له‌ شارى دوبه‌ى ئه‌نجام دەدرێت و هاوکاتە له‌گه‌ڵ ڕۆژى نيشتمانيى دەوڵەتی ئيمارات.''

ڕوونیشی کردووەتەوە: لەو لوتکەیەدا گفتوگۆ لەبارەی ڕووبەڕووبوونەوەی لێکەوتە نەرێنییەکانی گۆڕانی کەشوهەوا لەسەر وڵاتانی جیهان دەکرێت.

Top