مه‌كته‌بی سیاسی پارتی په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی نوێی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی ده‌كات

مه‌كته‌بی سیاسی پارتی په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی نوێی سه‌ركردایه‌تیی یه‌كێتی ده‌كات

مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، په‌یامێكی پیرۆزبایی به‌بۆنه‌ی كۆتاییهاتنی كۆنگره‌ی پینجه‌می یه‌كێتی، ئاراسته‌ی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی نوێی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان كرد.
له‌ په‌یامه‌كه‌ی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتییدا كه‌ ئاراسته‌ی سه‌رۆك و ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی كراوه‌، هاتووه‌، بەبۆنەی کۆتاییھاتنی کۆنگرەی پێنجەمی حزبتان و ھەڵبژاردنی بەڕێزتان بە سەرۆک و ھەڵبژاردنی ئەندامانی سەرکردایەتی پیرۆزباییتان لێ دەکەین.
هاوكات، ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ ڕوو، ھیوادارین ئاکام و بڕیارەکانی کۆنگرەکەتان خاڵی وەچەرخان بێت بۆ پتەوکردنی پەیوەندییەکان و خزمەتی بەرژەوەندییە باڵاکانی نەتەوە و نیشتیمان.

Top