پاپا داوای گفتوگۆی نێوان ئازەربایجان و ئەرمینیا دەكات
پاپا داوای دیالۆگ لە نێوان کۆماری ئازەربایجان و ئەرمینیا دەکات بە ئامانجی گەیشتن بە ڕێککەوتنێکی درێژخایەن.
دوای وتارە ئاساییەکەی کە ڕۆژی یەکشەممە لە گۆڕەپانی سنت پیتەر پێشکەشی کرد، پاپا گوتی: لەم ڕۆژانەدا بەدواداچوون بۆ دۆخی دڵتەزێنی پەنابەرانی قەرەباخ دەکەم".
ناوبراو ڕایگەیاند: دیسانەوە داوای گفتوگۆ لە نێوان کۆماری ئازەربایجان و ئەرمینیا دەکەم. هیوادارم دانوستانەکانی نێوان هەردوولا بە پاڵپشتی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی یارمەتیدەر بێت بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن؛ ڕێککەوتنێکی درێژخایەن کە کۆتایی بەو قەیرانە مرۆییە بهێنێت.
لە کۆتایی مانگی ئەیلولدا پاپا فرانسیس داوای کۆتایی هێنان بە شەڕ و پێکدادانەکانی ناگۆرنۆ قەرەباخ و گەڕان بەدوای چارەسەری ئاشتیانەدا بۆ بەرژەوەندی گەل کرد و ڕایگەیاند کە "دۆخی مرۆیی لە دوای قەیرانەکانی ناوچەکە خراپتر بووە". »
گوڵان: سەردار خەلیل