كۆنسێرتەكەی شاری هەولێر بۆ كاتێكی دیكە دواخرا

كۆنسێرتەكەی شاری هەولێر بۆ كاتێكی دیكە دواخرا

سەرەڕای ئامادەكارییەكان بۆ ئەنجامدانی كۆنسێرتێكی گۆرانی و موزیكی لە شاری هەولێر بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی موزیكەوە,بەڵام دواجار كۆنسێرتەكە بۆ كاتێكی نادیار دواخرا .

لەم بارەیەوە لایەنی سەرپەرشتیار و ئەندامانی بەشداربووی ئەم كۆنسێرتە لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك ئاماژەیان پێدا كە بەهۆی ڕووداوی ئاگركەوتنەوەكەی قەزای حەمدانیە و ڕاگەیاندنی سێ ڕۆژ ماتەمینی لەلایەن حكومەتی هەرێمی كوردستان كۆنسێرتەكە بۆ كاتێكی دیكە دواخرا, كە بڕیار وابوو سبەی یەكشەممە 1/10/2023 لە پەیمانگەی هونەرە جوانەكانی هەولێر بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی موزیك ئەنجام بدرێت .

گوڵان-ئاسۆ كاكەیی

Top