حکومەتی ڕووسیا ١٣٠ هەزار کەسی بۆ خزمەتی سەربازی بانگهێشت کرد

حکومەتی ڕووسیا ١٣٠ هەزار کەسی بۆ خزمەتی سەربازی بانگهێشت کرد

 

 

ڤلادیمێر پوتین"، سەرۆکی ڕووسیا، فەرمانی دامەزراندنی 130 هەزار هاووڵاتی ڕووسیا بۆ سوپا بۆ خزمەتی سەربازی دەرکرد.

ماڵپەڕی حکومەتی ڕووسیا بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە  و تێیدا داوا لەو پیاوانە دەکات کە تەمەنیان لە نێوان 18 بۆ 27 ساڵدایە بەشداری لە سوپادا بکەن بۆ خزمەتکردنی سەربازی بۆ ماوەی یەک ساڵ.

هەفتەکانی ڕابردوو پوتین پێشبینی کردبوو کە شەڕ لەگەڵ ئۆکرانیا درێژ دەبێتەوە، بۆیە بانگەوازێکی بڵاوکردەوە بۆ ئەوەی 147 هەزار کەس بچنە ناو سوپاوە بۆ ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی بەهارە لە ئۆکرانیا.

هەروەها پەرلەمانی ڕووسیا یاسایەکی پەسەند کرد بۆ زیادکردنی زۆرترین تەمەنی یاسایی بۆ خزمەتکردنی سەربازی لە ٢٧ ساڵەوە بۆ ٣٠ ساڵ، کە لە ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ەوە دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە.

 

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

Top