كــونگرەی یەكێتی لەبەرژەوەندی دژە كوردستانی

كــونگرەی یەكێتی لەبەرژەوەندی دژە كوردستانی

هیچ كات نامەوێ و نەمویستووە بابەتەكانم لە دژی هیچ تاكێكی كورد بێ هیچ پارتێكی كورد بێ هیچ شتێكی كورد بێ، بەڵام كە هەندێ شت زەق دەبێتەوە بەنێوچاوتدا دەچێت و وەك تاكێكی كورد دوور لە هیچ مەیل و پاڕتكارییەك ناتوانم بێ دەنگ ببم ئەوەی لە گونگرەی یەكێتیدا بەرچاوم كەوت زور ناخووش بوون هیچ پارتێكی كوردیش بێگەر نیە بەڵام كارەسات هەیەو كێماسی و هەلە هەیە.
لە گونگرەی یەكێتیدا رەچاوی چیم كرد؟
پاڤل دووجار پێش كونگرە بە هەشت رۆژ سەردانی ئێرانی كرد بو بەیعەت دان، چونكە بێگومان نابێ و ناكرێ هیچ خاڵێك هیچ شتێ بەبێ رەزامەندی وئیزنی ئێرانییەكان بەرێوەبچێ، بو ئەم مەبەستەش چاوی كەوت بە (شەمخانی و مەحمودیان قائانی)هەروەها ئامادەبوونی هەموو ستافە گرنگ و تڕسناكەكانی ئیتیلاعات و موخابراتی ئێڕانی و تیمی ئای تی ئێرانی.
چەند خاڵێك هەبوون گرنگ بوون:
یەكەم/ ووتاری سەرۆكی هەرێم زوور نەرم دیبلوماسی گشتی كوردانە بوو ووتاری پاڤل تەواو پێچەوانە تاك لایەنە توند هەرەشە ئامێز.
دووەم/ ئامادەبوونی كێ؟؟
ئامادەبوونی باڵیوزی ئێڕان (ئاغای مەزگەریان و دانای ئیفەر مەسجدیان) و ئەو سەركردە عەرەبە شیعانەی لەوێ ئامادەببوون كێ بوون؟؟ قەیس خەزعەلی، عبادی، رەییان كلدانی ئەوانە بە ناوهێنانی هەرێم و كورد و كوردستان تێك دەچن تووشی دەمارگیری دەبن.
سێیەم/ سەركردە سووننە و شیعە میاننرەوەكان ئامادە نەبون بو نموونە حەلبوسی سەماحەتی موقتەدا سەدر .
چوارەم/ لەم كونگرەیەدا ئەوەی لە هەمووی گرنگتر ئەوەبو كە زووربەی سەركردە ماندوو نەتەوە پەرست و دڵسوزەكانی نێو یەكێتی لادران پشتگوێ خران گوردران نموونە (مەلا بەختیار و محمود سەنگاوی و عەدنانی حەمەی میناو حامی حاجی غالی)
ئەو كونگرەیە بەدلی ئێرانییەكان بەرێوە چوو .
پێنجەم/ ئەوەی تێبینی كرا كە بو یەكێتی و بو سڵێمانی و ناوچەی هەورامان تڕسناك بو ئەوەبوو كەوا بەرەی جافەكان و هەورامانییەكان پشگوێ خران.
ئەوەش لەبیرنەكەین كەوا جودابوونەوەی لاهور و ئەژێ ئەمینیش لە پاڤل كاریگەری خراپی دەبێ بو یەكێتیە نوێیە پێش وەختە (إيراني الصنع) دەبێت
وە هەندێ خال هەن كە لەوانەیە هەندێ كەس و لایەن پێیان گرنگ نەبێ یا زوور دیقەتی نەدابیتێ بەڵام تو كە ناوت لەخوت نا سەركردە و بوی بە سەرۆك حیزبێك زوور گرنگە رەچاوی ئەتەكێتی و پڕوتوكولی بكەیت بوو نموونە لەبەر كردنی جل و بەرگ لەوانەیە بیەوێ وەك هەندێ سەركردەی سەدەی پێشتر بكات وەك (چێ گیڤاراو ڤیدل كاسترو)كە سەركردەو پارتی سەربازی و شورشگێری ئەوكات بوون سەردەم و خەبات جیاواز بوو بەڵام تو ئێستا بێی و بەم جلە سەربازیی و كوماندوییانە دەربكەوی هەرچەندە سەربازی نیە جلی (حەشداوییە) لەوانەشە وەك دلسۆزییەك یان ڕاكێشانی سووزو عاتیفەی سەركردە بەرە ئێرانییەكان وابكات كە هەر واشە، بەڵام ئەمە بە جددی جیگای تێرامان و سەرنجە سەركردە ئەوروپی و ئەمریكییەكان ئەم تێبینیانە بە هەند وەردەگرن چونكە ئەتەكێتی و پڕوتوكوولین هەر هیچ نەبێ وەك باوكی رەحمەتیت مام جەلال جلی كوردی لەبەر بكە شانازیی پێوە بكە سومبوڵی كوردە پارتێكی كوردی لە شارێكی كوردی بەڵكو پایتەختی روشنبیری شارە حەیاتەكە سلێمانی.

 

چاودێری سیاسی 

Top