پیرۆزبایی دکتۆر کەمال کەرکووکی بە بۆنەی یادی شەست ساڵەی دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی کوردستان

پیرۆزبایی دکتۆر کەمال کەرکووکی بە بۆنەی یادی شەست ساڵەی دامەزراندنی ئێزگەی دەنگی کوردستان


لە شەستەمین ساڵیادی دامەزراندنیدا، پیرۆزبایی لە سەرجەم کارمەندانی کارگێڕی و کادیرانی دەنگی کوردستان دەکەین کە بەوپەڕی هیممەت و مکوڕییەوە لە سەختترین و دژوارترین دۆخەکاندا خزمەتی دۆزی گەلی کوردستانمانیان کرد، هەروەها دەستی ئەو برا تێکۆشەرانە دەگووشین کە ئەم ئێزگەیەیان دامەزراند و پێداویستییەکانی بەگەڕخستنیان دەستەبەر کرد، بۆ ئەوەی کاروانی ئێزگەی دەنگی هەق، دەنگی کوردستان دەست پێبکات.

ئێزگەی دەنگی کوردستان بە درێژایی دەیان ساڵی خەباتی گەلی کوردستان، دەنگی بڵندی شۆڕش و سەرکەوتنەکانی پێشمەرگە بوو و، قوربانیدانی ڕۆڵەکانی گەلی جوامێرمانی بەڵگەدار و تۆمار کرد

دامەزراندنی ئەم ئێزگەیە ڕۆڵێکی سەرەکیی هەبوو لە گەیاندنی هیوا و خواستەکانی گەلەکەمان بە جیهان و ناوچەکە،
ئێزگەی دەنگی کوردستان بە ڕاستی ئەو دەنگەی شۆڕشگێڕان بوو کە سەرەڕای هەموو ئالنگارییەکان هەرگیز کپ نەبوو

ئەمڕۆ کە ئاهەنگ بۆ ئێزگەی پێشمەرگە و شۆڕشەکانی کوردستان دەگێڕین، هیوای پێشکەوتن و گەشەسەندنی بەردەوام بۆ ئەم دامەزراوە دێرینە و کادیرە بەڕێزەکانی لە خزمەتی کوردستان و دۆزە ڕەواکانی گەلەکەمان دەخوازین.

هەموو ساڵێک بە خۆشی و سەرکەوتن

براتان
دکتۆر کەمال کەرکووکی
بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی پارێزگای کەرکووک - گەرمیان
28ی ئەیلوولی 2023

Top