ڕیفراندۆم .. دەنگی زوڵاڵی سەربەخۆیی کوردستانە
کاتێ لە رۆژی 25-9-2017 گەلی کوردستان بە زۆرینەی دەنگ و بەرێژەی هەرە بەرز کە لە 92.7% دەنگی بۆ بەڵێ بۆ ڕیفراندۆمی سەربەخۆیی دا لە ئاکام و مەزنێتی ئەو وشە مەزنەیە ( بەڵێ ) تێگەیشتووە و لە بەهای مەزنیشی دا حاڵی بووبوو ، بۆیە بۆ ئەمرۆ ئەو دەنگە زوڵاڵە نەهامەتییەکان و جەوروستمەی بەغدا رەتکردنەوە و نەچوونە ژێر باری سیاسەت و مانۆڕەکانی چەوسانەوەی گەلی کوردستانە بەغدا دوورلە هەموو پرەنسیپەکانی شەراکەت بەرامبەربە خەڵکە تێکۆشەرەکەمان ئەنجامی دەدات .
گرنگی ڕیفراندۆم و ئەنجامدانی لە کات و ساتی خۆیدا هەڵوێستێکی مەزنی سەرۆک و ڕابەرمان سەرۆک مەسعود بارزانی بوو ، وەک پێشڕە و سەرۆک و رابەری بیری سەربەخۆیی بۆ پچراندن و ڕاونای ترس و مۆتەکە وئازادکردنی هزروتواناو دەنگی ئازاد وسەربەخۆی تاک و کۆمەڵگای کوردستانی ، لەبەرامبەر زۆرینەی دەسەڵاتی ڕەهای دیکتاتۆریی و تۆتالیتاری .
لەماوەی ئەو 100 ساڵەی دەوڵەتی عێراق بەوشێوەیەی ڕاگەیاندراوە، بەو شێوەیەی
هەیە کوردستانی باشووری بە زۆرپێوەلکێنراوە بۆیە هەردەم خەڵ و هاوڵاتیانی کوردستانی لە ماوەی ئەو سەدەیەدا هەر هاوڵاتی پلە دووی ترسێندراو تۆقێندراو بوونە ، هەردەم دوورە پەرێزو کەناگیر کراو بوونە .
ئەوەیان سەرباری گەورەترین تاوانی قێزەوونی مێژوو کە ئەنفال و جینۆسایدکردن وڕاگوێزان وسوتماکردنی خاک بووە ببونە هۆکار کە تاکی کوردستانی لەناخەوە تێکشکێنراولاوازکراوهاتۆتە بەرچاوان و بوێری و ئازایی سست وخامۆش کراوە.
لەبەرامبەر ئەو هەموو نەهامەتیانەدا ، لە بەرامبەر ئەو هەموو جەوروستەمەی مێژوودا کە لەماوەی سەد 100 ساڵی عێراقی بەناو دەوڵەتی تازەدا دژی هاوڵاتی و خەڵکی سفلی کوردستان پیادەکراوە ، هەردەم کوردستان چاوی لە فریادرەس و سەرۆک و رابەڕی بیری رزگاریی و سەربەخۆیی خۆی بووە ، کە ئەو پێشەنگ وقوتابخانە ورابەراییەتیە لە شێخ عەبدلسەلام بارزانی هەڵگری فیکری ناسیۆنالیتی
بۆ ئێستامان ماوەتەوە .
لەوەدایە سەرۆک مەسعود بارزانی وەک رابەرو فریادرەس و کاریزمای کوردو نەتەوەکەمان بێ پەروا ، بوێرو ئازایانە هەنگاوی مێژووی دەنێ و ئەو بەڵێنەی بەجەماوەری گەلەکەی دەدات ، لەبەردەم جەماوەرو خوادا دەیهێنێتە دی و نەتەوە و نیشتمان بەرەو ڕیفراندۆمی سەربەخۆی دەبات و پەیامی ئازادی و سەربەخۆیی کوردو کوردستان بە جیهان ڕادەگەینێ .
25-9-2017 ئەوە، ئەورۆژە مێژووییەیە لە %92.7 ی دەنگەکانی کوردستانییان بۆ سەربەخۆیی و ئازادی و سەرفرازبوون ئاسمانی تاریکستانی عێراقی ڕووناک کردووە،لەکاتێکدا بەغدا وعێراقی دوایی کەوتنی سەدام حوسین سەلماندنییان هەر هەرگری هزری شۆفینی ودەسەڵاتی تاکڕەویی وحوکم ودەسەڵاتی داگیرکاری و ژێردەستەکردنی نەتەوەکانی غەیرە عەرەبن و عەرەب وەک نەتەوە پیرۆزترینن .
بۆیە ڕیفراندۆم ، دەنگی زوڵاڵ و بوێری سەربەخۆیی و ئازادییە ، بۆ ئەمڕۆش بەڵگەیەکی مێژوویی شۆڕشگێڕییە بۆ ئان وساتی خۆی دیفاکتۆیە و دەبێتە راستی و دێتە سەر واری جێبەجێ کردن .