سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان : پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری قوربانیان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم،
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 27ی 9ی 2023، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، په‌یامێكی له‌سه‌ر ڕووداوی ئاگركه‌وتنه‌وه‌كه‌ی قه‌زای حه‌مدانیه‌ی سه‌ر به پارێزگای نه‌ینه‌وا بڵاو كرده‌وه.
مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له پێگه‌ی تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك)، په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه و تێیدا هاتووه، ڕووداوی دڵتەزێنی ئاگرکەوتنەوە لە هۆڵێکی ئاهەنگگێڕان لە قەزای حەمدانییە (بەخدێدا) کە بووە هۆی گیان لەدەستدان و سووتانی سەدان کەس، زۆر خەمباری کردین.
سه‌رۆكی حكوومه‌ت ئه‌وه‌شی خستووه‌ته ڕوو، پرسە و سەرەخۆشی قووڵی خۆم ئاراستەی بنەماڵە و کەسوکاری قوربانیان دەکەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم، خوای مەزن گیانیان بە بەهەشت شاد بکات. هیوای زوو چاکبوونەوەش بۆ برینداران دەخوازم.
هاوكات، سه‌رۆكی حكوومه‌ت، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، دوێنێ شەو لەگەڵ ڕوودانی ئەم کارەساتە، وەزارەتی تەندرووستیی و هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستانم ڕاسپارد، بەزووترین کات بە هانای لێقەوماوانەوە بچن و ئێستاش ئامادەیی خۆمان بۆ هەموو هاوکارییەکی پێویست دووپات دەکەینەوە.