لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کەمپی نور شەمس؛ 2 فەلەستینی کوژران

لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر کەمپی نور شەمس؛ 2 فەلەستینی کوژران

 

بەگوێرەی سەرچاوەکانی نەخۆشخانەی " ثابت ثابت" لە شاری تولکەرمی کەرتی ڕۆژئاوای ، دوو گەنجی فەلەستینی لە هێرشی سەربازانی ئیسرائیل بۆسەر کەمپی نور شەمس لەم ناوچەیە گیانیان لەدەستداوە.

شایەتحاڵانیش ڕایانگەیاندووە، کە سوپای ئیسرائیل لە شوێنی جیاوازەوە هێرشی کردووەتە سەر کەمپەکە و پێکدادان لە نێوان هێزەکانی ئیسرائیل و فەلەستینییەکانی ناو کەمپەکەدا ڕوویدا.

هەروەها سوپای ئیسرائیل بە بولدۆزەر زیانی بە شەقامەکانی کەمپەکە و ئۆتۆمبێلی فەلەستینییەکان گەیاندووە.

ئاژانسی هەواڵی فەرمی فەلەستینی «WAFA»  هەروەها ڕایگەیاندووە، کە دوو گەنجی فەلەستینی بە ناوەکانی عەبدئەلڕەحمان سلێمان ئەبو دەغش (٣٢ ساڵ) و ئەسید فەرحان ئەبو عەلی جەبعاوی (٢١ ساڵ) لە کاتی هێرشی هێزەکانی ئیسرائیل بۆ سەر کەمپی نور شەمس کوژراون .

هێرشەکانی سەرباز و دانیشتوانی ئیسرائیل بۆ سەر شار و گوندەکانی کەناری ڕۆژئاوا لە چەند مانگی ڕابردوودا زیادی کردووە.

 

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

 

 

Top