دڵنیا ڕەزازی كۆنسێرتێكی گۆرانی سازدەكات
خانمە هونەرمەندی كورد (دڵنیا ڕەزازی) بۆ یەكەمین جار لەسەر ستەیجی (mi9) كۆنسێرتێكی گۆرانی ساز دەكات .
بڕیارە ڕۆژی دووشەممە ڕێكەوتی 25/9/2023, دڵنیا ڕەزازی خانمە گۆرانیبێژی كورد كۆنسێرتێكی گۆرانی سازبكات,ئەم كۆنسێرتە لە شاری هەولێر لە سەر ستەیجی (mi9)بەڕێوەدەچێت,ئەو هۆڵەی كە چەندین هونەرمەندی دیاری كورد و وڵاتانی عەرەبی بەرهەمەكانیان تێدا پێشكەش كردووە .
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی