هەندێکجار بێدەنگی جوانترین وەڵام دەبێت

هەندێکجار بێدەنگی جوانترین وەڵام دەبێت

بێدەنگی..زانستێکی ناڕەحەتترە لە زانستی قسەکردن.
بێدەنگی شتێکە زۆر ناڕەحەتە بۆ هەموان کە ڕاڤەی بکەن.بێدەنگی باشترین وەڵامە بۆ هەندێ لە پرسیارەکان.
چەندە جوانە پێبکەنیت بەڕووی کەسێکدا کە چاوەڕوانی گریانت لێ دەکات..چەندە جوانە بێدەنگیت بە ڕووی کەسێکدا کە چاوەڕوانی قسەکردنت لێ دەکات..بەڵێ،بێگومان بێدەنگی زمانێکی بەناوبانگی مرۆڤە بلیمەتەکانە..دەی با هەمووان بێدەنگ بین.یەك جار لەسەر بێدەنگییەکەمان پەشیمانین..بەڵام چەندین جار لەسەر قسەکردنەکانمان پەشیمانین..هەندێ کەس دەڵێن:کەی بێدەنگ بین؟؟ کاتێك دەروونت حەزی لە بێدەنگییە.بێدەنگی. وزەیەکی بەهێزت پێدەبەخشێت بۆ بیرکردنەوە لە هەموو ئەو شتانەی لە دەوروبەرت ڕوودەدەن،پاشان تەرکیز ژیرانە زیاد دەکات بۆ وەڵامەکانت.بێدەنگی.. وات لێ دەکات کۆنتڕۆڵی پێشی خۆت بکەیت لە میانی
سەرنجە وردەکانتەو،بەبێ قسەکردن کە وا لە وان دەکەیت سەرسام بن لە ڕاڤەکردنی ..لەگەڵ هەندێك لە جووڵەو ئاماژەدا،وا لە بەرامبەرەکەت دەکات،کە دەیەوێت بیــکات.بێدەنگی..وا دەکات لە دووژمنەکانت هەست بەقینی زیاتر بکەن؛چونکە بە هێرشێکی شاراوەی دادەنێن،ئەو کاتەش بێدەنگییەکەت بەهێزترە بەبێ قسەکردن و ماندووبوون ..بێدەنگی باشترین چارەسەرە لەبەردەم کێش بێبایەخەکانی نێوان هاوسەرەکان. بێدەنگی.لە هەڵوێستە سەختەکاندا رێز درووست دەکان، بەپێچەوانەی ململانێ و جەدەل،کە دەبێتە هۆی دروستبوونی دووبەرەگی و رەق.. بێدەنگی.. چەکی ئەوانە تێك دەشکێنێت کە ئاژاوە دەگێڕن لەگەڵت ناچاریان دەکات کە توانای بەردەوام بوونی قسەکردنیان نەبێت.. بێدەنگی هونەرە:هەوڵ بدە فێری بێت و هەرگیزیش شکست ناهێنیت لە بەدیهاتنی ئەوەی دەتەوێت لە هەر کاتێکدا بێت و لە هەر هەڵوێستێکدا بێت بێدەنگ بە چونکە بێدەنگی قسەکردنە!!!

Top