دیوانێكی شیعریی (ئەحمەد محەمەد) وەرگێڕدرایە سەر زمانی ئیتاڵی

دیوانی (تەمەن)ی شاعیری دیاری كورد (ئەحمەد محەمەد) وەرگێڕدرایە سەر زمانی ئیتاڵی،بڕیارە لە داهاتوویەكی نزیكدا لە وڵاتی ئیتاڵیا کتێبەکە بڵاوبکرێتەوە .

پێشەکی دیوانە شیعرییەکە لەلایەن کونسوڵی گشتی ئیتاڵیا دکتۆر (میکێلی کامێرۆتا) بە زمانی ئیتاڵی نوسراوە، هەروەها دکتۆر (بەرزان یاسین) توێژینەوەی بۆ کردووە و (تاریق بزەینی) شیعرەکانی وەرگێڕاوە بۆ زمانی ئیتاڵی.
ئەمەش یەکەمجارە لە مێژووی شیعری لیریکی کوردیدا کارێکی لەم جۆرە بکرێت و کونسوڵێك پێشەکی کتێبێك بنووسێتەوە.
گوڵان-ئاسۆ كاكەیی
