خەونی ئیمپڕاتوریەتی فارس لە گۆڕ نرا
ئێران و ئەمەریكا دوژمنی یەكتر نین بەڵام دوستیش نین ئەوەی لەو ماوەیە روویداوەو روو دەدات لە ناوچەكە بەتایبەتیش لە سوریاو عێراق بە هاتنی فیرقەی چیایی ١٠ ئەوە زۆر مانا دەگەیەنێت ئەگەر زۆر بە ووردی رووداوەكان بخوێنینەوە و لێی بكوڵینەوە دەبینین ئەمەریكا چی دەوێت چی لەپلاندایە بۆچی وا بە توندی و ناكاو هاتە سەر سنووری سوریا عێراق
ئێران ئامانجی چەندین ساڵەی ئەوەیە كەوا دەیەوێ ئیمپڕاتوریەتێكی تایبەت بەخۆی لەم ناوچەیە دروست بكات وە زۆر بە ووردی بە هێواشی و بە زیرەكانە كاری بۆ كرد و پەلی هاوێشت و وەك بەچكەیەك بەخێوی كردو گەورەی كرد و خەریك بو بەرەڵای بكات بەڵام ئەمەریكا بە ئاگا هاتەوەو بەبیری هاتەوە كە نابێ كەس لەو دەسەڵاتدارتڕو گەورەتڕبێت بۆیە هەر بە زوویی چەك و سوپای گەورەی هێنایە سەر سنووری سوریاو عێراق و ڕێگای ئاوو نانی لە پەرو باڵەكانی ئێران بڕی و ئەو میلیشا چەكدارانەی ئێران لەم هێلە ستڕاتیژییە بێ پەرو باڵ كردن و ئابلوقەی نان و ئاو و پشتگیری ماددی و لوجیستیكیان لێ برین چونكە ئەمەریكا هەرچەندە زۆر رووی دا بە ئێران وەك (كلب الصيد) بەكاری هێنا بۆ پەلاماردانی هێزە سوننیەكان و لاوازكردنیان ئەمە كارێك و خزمەتێكی باشی بە ئەمەریكا گەیاند بەڵام ئێران لەمە بێ ئاگابو كەوا دەسەڵاتدارانی كوشكی سپی هەرگیز ناهێلن ئێران یا هەر وولاتێكی تر بیر لەوە بكاتەوە كەوا ئیمپڕاتورییەكی تایبەت بەخۆی هەبێت وەك ئەوەی ئێران دەیویست كە پەل بكێشێتە سوریا و لوبنان و یەمەن، لە ئێستادا میلیشا و پەرو باڵە بەهێزەكانی ئێران لەم ناوچانە لە سەختتڕین و ناخۆشترین رۆژەكانی خۆیاندا دەژین هیچ هاوكاروی پاڵپشتێكی ماددی و مەعنەوییان پێ ناگات چاوەرێی رەحمی دەستی هێزە ئەمەریكیەكانن. دەبا ئێران پێش ئەوەی بیر لە دەمەزراندنی ئەم هزرو بیرە بكاتەوە بیری لەوە كردباوە كەوا ئەمەڕیكا چی بەسەر ئیمپڕاتورییەتی بەریتانیای هاوزمان و هاو ئایین هێناوە جا چۆن ڕێگا دەدات ئیمپڕاتوریەتێكی زمان و ئایین و بیركردنەوەی جیاواز دەدات دروست ببێت