چۆن هەڵەبجە تایبەتمەندی هەیە ،بەشێکی بڕیارەکانی سەرۆکی حکومەتیش بۆ پارێزگاکە تایبەتن و دیاری جەنابیانە بۆ شارەکەمان
لەڕابردوودا ئەگەر گلەیی ئەوە کرابێت هەڵەبجە پەراوێزخراوە ،یاخوود هیچ پڕۆژەیەکی ستراتیجی لە پارێزگاکەدا بوونی نەبووبێت،ئەوا ئێستا سەرۆک وەزیران بە کاروانێکی ئاوەدانیەوە لەسەردانەکانی بۆ هەڵەبجە بەردەوامە و بڕیاری گرنگ و ستراتیجی بۆ پارێزگاکە دەرکردووە.
لای هاوڵاتیانی کوردستان کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کابینەکی گرنگ بوو،هەم لە ڕووی چاکسازیەوە وە هەم بۆ ئاوەدانی ،گرنگە بڵێین کابینەیەک بوو بێ جیاوازی خزمەتی هەمووانی کرد،وە دەستی ئاوەدانی درێژ کرد بۆ سەرجەم شارو شارۆچکەکان.
گرنگە بڵێین،لەم کابینەدا پارێزگای هەڵەبجە یەکێک بوو لەو شوێنانەی بە مەیدانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان سەردانی کرد ،لەگەڵ سەردانی بەڕێزیان بۆ پارێزگاکەشدا چەندین بڕیاری گرنگی بۆ پارێزگاکە دەرکرد و جێبەجێ کردنی بڕیارەکانیش هەڵەبجە لەو چەقبەستووییە ڕزگار دەکات.
بڕیارەکانی بەڕێز سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاری گرنگ و ستراتیجی بوو،پڕۆژەکانیشی بۆ هەڵەبجە لەو پڕۆژانە بوون کە هەڵەبجە لە سەرجەم بوارەکانەوە بەرەوپێشەوە دەبات ،ئەوەی دڵخۆشیە بۆ ئیدارەی شارەکە و هاوڵاتیان و چالاکوانان و خەڵکی شارەکەمان ئەوەیە لەپاش بڕیارەکانی بەڕێز سەرۆکی حکومەت بۆ پارێزگاکەمان ئەوەیە کە جەنابیان لەدوای سەردانیکردنیان بەدواداچونیانە بۆ دڵنیا بوون لە جێبەجێکردنی بڕیارەکان ،چونکە لە ماوەکانی ڕابردوودا چەندین پڕۆژە بۆ پارێزگاکە دەرچوون بەڵام لەبەر ئەوەی بەدواداچوون نەکراوە جێبەجێ نەکراوە ،یاخود کۆتایی بە پرۆژەکە نەهاتووە و جێهێڵراوە،ئەم بەدواداچوونەی جەنابی سەرۆک وەزیران لەڕووی نەخشەی پارێزگاکەوە زۆر بوار دەگۆڕێت و هەڵەبجە لە چەندین سێکتەرەوە بەرەوپێشەوە دەبات بەجۆرێک لەپاش سەردانیکردنی سەرۆک وەزیران بۆ پارێزگای هەڵەبجە ،پارێزگاکە لە ڕووی هەلی کار ،جموجوڵی بازرگانی،پێشکەش کردنی پڕۆژەی وەبەرهێنان و هاندانی وەبەرهێنەران بۆ پارێزگای هەڵەبجە زیادیکردووە،ئەوەش بەرەنجامی بڕیارە گرنگەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بۆ شاری هەڵەبجە ،وە گرنگە بڵێین چۆن هەڵەبجە تایبەتمەندیەکی مێژوویی،هەیە و کیمیاباران کراوە،ئێستاش بڕیارەکان بڕیاری تایبەتن بە جۆرێک هەندێک بڕیار هەیە لە پارێزگاکەدا ڕەنگە تەنها بۆ هەڵەبجە و هەڵەبجەییەکان بێت.
جێگای باسە،بۆ دووەم جار جەنابی سەرۆکی حکومەت سەردانی پارێزگای هەڵەبجە دەکاتەوە ،جیا لەوەی بەردی بناغەی پڕۆژەیەکی گرنگی دیکە دادەنێت ،بەدواداچوون بۆ ئەو پڕۆژانەش دەکات کە بڕیاری لێدراوە،دڵخۆشین بەم سەردان و پڕۆژانەی جەنابیان بۆ پارێزگاکەمان.
لە کۆتایدا گرنگە ئەوەش بڵێین جیا لە سەردانی جەنابیان بۆ پارێزگاکەمان چەندین جاریش پێشوازی لەسەرجەم چین و توێژەکانی پارێزگاکەمان کردووە جێگای خۆیەتی سوپاسی خەمخۆری و دڵسۆزی جەنابی سەرۆکی حکومەت بکەین کە هەمیشە لەخەمی هەڵەبجە و هەڵەبجەییەکاندا بووە.