نوێنه‌رانی كورد له‌به‌غدا چی گرنگیه‌كیان هه‌یه‌؟

نوێنه‌رانی كورد له‌به‌غدا چی گرنگیه‌كیان هه‌یه‌؟

احمد گلی

چۆن له‌ڕابردوو ‌به‌رپرسانی شۆڤێنی عێراق, مافی كوردیان پێشێڵكردووه و دانیان به‌مافه‌كانی كوردا نه‌ناوه‌‌, روون و ئاشكرایه‌‌ نه‌ك ئێستا‌ له‌ داهاتووش ڕێز له‌ به‌ڵێن و واژۆی خۆیانناگرن و هیچ مافێكی كورد ناده‌ن.
گه‌ر بگه‌ڕێینه‌وه‌ بۆ مێژوو, له‌سه‌روبه‌ندی ڕێكه‌وتننامه‌ی لۆزان و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی په‌یماننامه‌ی سیڤه‌ر یه‌ك كورد به‌ناوی "حسن خیری" هۆكاربوو بۆ دروست نه‌بوونی ده‌وڵه‌تی كوردی و شه‌رعیته‌ی به‌ئه‌تا تورك_دا.

گرنگه‌ بپرسین, بوونی نوێنه‌رانی كورد له‌به‌غدا, فاكته‌ری شه‌رعیه‌تدان به‌م حكومه‌ته‌ فاشسته‌ شۆڤێنیه‌یی عێراق نیه‌؟
گه‌روانیه‌ چی ده‌ستكه‌وتێكیان هه‌بووه‌ بۆ كورد و خه‌ڵكی كورستان؟
ڕۆژبه‌ڕۆژ په‌یوه‌ندیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق به‌روئاڵۆزبوونی زیاتر و خراپتر ده‌روات, هه‌ر ڕۆژه‌و به‌بیانویه‌كی نوێ شوڤێنیه‌كانی عێراق سزایی كوردستان و خه‌ڵكی كوردستان ده‌ده‌ن!
سه‌ره‌ڕای چه‌ندین پۆستی گرنگ كه‌له‌ده‌ستی كورده‌, پۆستەكانی كورد لە بەغداد:

• لەتیف رەشید سەرۆك كۆماری عێراق
• فوئاد حسێن جێگری سەرۆك وەزیران و وەزیری دەرەوە
• شاخەوان عەبدوڵا جێگری سەرۆكی پەرلەمان
• خالید شوانی وەزیری داد
• بەنگین رێكانی وەزیری ئاوەدانكردنەوە
• نزار ئامێدی وەزیری ژینگە
• مەسعود حەیدەر بریكاری وەزیری دارایی
• عزەت سابیر بریكاری وەزارەتی نەوت
• 31 پەرلەمانتاری فراكسیۆنی پارتی
• 18 پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكێتی
• 9 پەرلەمانتاری فراكسیۆنی نەوەی نوێ
• 4 پەرلەمانتاری فراكسیۆنی یەكگرتوو
• 1 پەرلەمانتاری فراكسیۆنی كۆمەڵ
• كۆی گشتی 63 پەرلەمانتاری كورد
• دەیان سەرۆكی دەستەو بەڕێوەبەری گشتی و راوێژكار.

ئه‌گه‌ر ئه‌م نوێنه‌رانه‌ی كورد‌ له‌به‌غدا توانایان نیه‌و ناتوانن ڕۆڵی باش بگێرن بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵكی كوردستان و داكۆكی له‌مافه‌كانی كورد بكه‌ن, زه‌روره‌ته‌ قیاده‌ی كوردی به‌زوترین كات خه‌ڵكانی دڵسۆزو به‌تواناو شاره‌زا له‌شوێنیان دابنێت.

ئه‌گه‌ر به‌پێچه‌وانه‌وه‌ نوێنه‌ری دڵسۆزو به‌تواناو شاره‌زان, به‌ڵام ئه‌وه‌ به‌رپرسانی شۆڤێنی عێراقه‌ وه‌ك هه‌میشه‌ دان به‌مافه‌كانی كوردا نانێت, زه‌روره‌ته‌ سه‌رجه‌م نوێنه‌رانی كورد له‌م حكومه‌ته‌ شۆڤێنیه‌ بكشێته‌وه‌, مانه‌وه‌یان ته‌نها شه‌رعیه‌تدانه‌ به‌م سته‌مه‌ی له‌ خه‌ڵكی كوردستان ده‌كرێت.
به‌كشانه‌وه‌ی كورد نه‌ك حكومه‌تی عێراق ئفلیج ده‌بێت, به‌ڵكو ده‌بێته‌ رووداوێكی جیهانی و دانانی سنورێك بۆ ئه‌م سوكایه‌تی پێكردنه‌ی‌ شۆڤێنیه‌كانی عێراق به‌ كوردستان.

Top