شۆڕشی ئەیلوول چەندین دەستکەوتی بۆ گەلی کوردستان بەدەستهێنا.

شۆڕشی ئەیلوول چەندین دەستکەوتی بۆ گەلی کوردستان بەدەستهێنا.

ڕێككەوتننامەی 11ی ئادار كە بەر لە 62 ساڵ لە نێوان حكوومەتی عێراق و سەركردایەتی سیاسیی شۆڕشی ئەیلوول بە ڕابەرایەتی بارزانی نەمر واژوو كرا، بە یەكێك لە بەڵگەنامە مێژووییە گرنگەكان بۆ كورد دادەنرێت.

ئەو ڕێككەوتننامەیە رووداوێكی گرنگی مێژوویی ئەوتۆ بوو لە رووی دیموكراسی و چەسپاندنی ئارامی و سەقامگیریی لە عێراق و ناوچەكە، وەك بەڵگەنامەیەكی مێژوویی كاریگەری خۆی هەبوو بەسەر رەوتی بزاڤی رزگاریخواز و نەتەوەیی كورد و بەدیهاتنی ئامانجە نەتەوەیی و نیشتمانییەكان.

حكوومەتی عێراقی ئەوكاتی ناچار كرد بەپێی ناوەڕۆكی ئەو رێككەوتننامەیە، ملكەچ بكات بۆ داوا و مافە رەواكانی گەلی كورد

رێككەوتننامەی 11ی ئادار دەرفەتی ئاشتەوایی و سەقامگیریی و ئاوەدانكردنەوەی لە عێراق رەخساند، حكوومەتی عێراقی ئەوكاتی ناچار كرد بەپێی ناوەڕۆكی ئەو رێككەوتننامەیە، ملكەچ بكات بۆ داوا و مافە رەواكانی گەلی كورد و بزووتنەوە رزگاریخوازەكەی.

هەڵگیرساندنی شۆڕشی ئەیلوول بەڕێبەرایەتی بارزانی نەمر، ئومێدی خستە ناو دڵی نەتەوەیەك و بووە شۆڕشێكی سەرانسەری بۆ ئازادیخوازانی گەلەگەمان كە ئیرادە و بڕوای لای تاكی كورد دروست كرد.

دوای نۆ ساڵ لە خەباتی شاخ، ئامانجەكەی بریتی بوو لە رزگاری نیشتمانی و سەربەخۆیی كوردستان و بەرپەرچدانەوەی پیلانی دوژمنان، بەرگری لە بوون و مافە رەواكانی گەلەكەمان كە لە 11ـی ئاداری هێنایەدی، رژێمی ئەوكاتی عێراق ناچار كرا ددان بەمافەكانی گەلی كوردستان بنێت.

بۆ یەكەم جار ناوچەیەكی ئۆتۆنۆمی ددانپێنراو دروست بوو، زمانی كوردی شانبەشانی زمانی عەرەبی وەك زمانی فەرمی ناسێنرا
شۆڕشی ئەیلوول بووە یەكەمین شۆڕشی كوردستانی كە توانی بەئامانج بگات، بۆ یەكەم جار ناوچەیەكی ئۆتۆنۆمی ددانپێنراو دروست بوو، زمانی كوردی شانبەشانی زمانی عەرەبی وەك زمانی فەرمی ناسێنرا، كوردیش وەك هاوبەش لە عێراقدا مامەڵە بكات. ئەم رێككەوتنامەیە بووە خاڵێكی وەرچەرخانی گرنگی مێژوویی كە سەنگ و كاریگەری خۆی هەبوو.
لە دوای ئەو ڕێككەوتنە، گەلی كوردستان لە سایەیدا چوار ساڵ كەوتە خۆشی و بووژاندنەوە، هەروەها دۆزی رەوای گەلی كوردستان بەهەموو دنیا ناسێنرا.
ڕژێمی ئەوكات هەوڵی لەناوبردنی شۆڕشیان دا و رێككەوتنامە خیانەتكارەكەی جەزائیریان واژوو كرد، بۆ ماوەیەكی كاتی شۆڕش تووشی نسكۆ بوو، بەڵام نەیانتوانی ئیرادەی كوردستانیان بشكێنن، ئەوەبوو دوای ماوەیەكی كەم جارێكی تر بەهەمان ئیرادە و رۆحیەتی پۆلاینی شۆڕشی ئەیلوول، لە 26 گوڵاندا شۆڕش هەڵگیرسا و رێبوارانی رێبازی پارتی و بارزانی سەلماندیان كە ئیتر ناتوانرێت لەرێی ستەم و زۆرداری گەلی كوردستان لەناو ببەن و یان دەستبەرداری مافەكانیان بن.

ڕێككەوتننامەی 11ـی ئادار بە یەكەم بەڵگەنامە دادەنرێ لەرووی یاساییەوە، تێیدا بە رەسمی ددان بە مافە نەتەوەییەكانی گەلی كورد نرا و بڕیاردان لەسەر مافی ئۆتۆنۆمی لە كوردستانی عێراق، زمانی كوردیش دووەم زمانی فەرمی بێ لە عێراقدا، جگە لە چەندان دەستكەوتی گرنگی ئیداری و رۆشنبیری و نەتەوەیی و نیشتمانیی تر.

مافی ئۆتۆنۆمی بەرهەمێك و بناغەیەكی پێشوەختە بوو بۆ بوون بە هەرێمێكی سەربەخۆ لەڕووی ئیدارییەوە لە ساڵی 1991دا، چونكە وڵاتانی دنیا ئەوەیان لەبەرچاو بوو كە كورد دەستی ئاشتی برد بۆ ڕێككەوتن و چەمكی شەڕانگێزی لەسەر خۆی لادا، كەچی عێراق جارێكی تر ئاگری شەڕی گەرم كردەوە.

حكوومەتی عێراق لە پیلانەكانی دژی گەلی كورد بەردەوام بوو، لە ساڵی 1975 رێككەوتننامەی جەزائیری لەگەڵ شای ئێران واژوو كرد كە بەگوێرەی ئەو رێككەوتنە، بەغدا رازی بوو جارێكی تر سنووری نێوان عێراق و ئێران دەستكاری بكرێتەوە، بەو مەرجەی چیتر تاران پشتیوانی شۆڕشی كورد لە عێراق نەكات، بەمەش رێككەوتنی 11ـی ئادار بەكۆتا هات... 

Top