ئەیلوول شۆڕ‌شێك ،بی ئومێدی و خۆڕاده‌ستكردن و شكانی بێ مانا كرد و، خه‌ونی دوژمنانی له گۆڕنا
62ساڵی پرسەروەری بۆ کوردستان شۆرەشی ئەیلول ڕۆژە تاریك و سەختەکانی روناک کردەوە ئومێدی بەخشیەوە بەکوردستان،شۆڕ‌شی مه‌زنی ئه‌یلوول شۆڕ‌شێك بوو؛ هه‌موو گه‌لی كوردی یه‌ك خست، له هه‌موو لایه‌ك له خانه‌قین تا زاخۆ؛ كاری کردبوویە سەر پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستانیش.پێش هەڵگیرسانی شۆڕ‌شی مه‌زنی ئه‌یلوول، گه‌لی كورد له‌لایه‌ن ڕژێمه یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی عێراقه‌وه دەچەوسێنرایەوە و هیچ جۆرە مافێكی نەتەوەیی نەبوو، مافی خوێندن بە زمانی كوردی نەبوو. نەیدەتوانی شانازی بە ناسنامەی خۆیەوە بكات، عێراق پاشگەزبووەوە لە بڕواهێنان بەو مافانەی لە دوای دامەزراندنی سیستمی كۆماری دانی پێدانابوو، تا دەگاتە ساڵی 1970 و لە 11 ئاداری ئەو ساڵدا، رێككەوتنی نێوان گه‌لی كورد و حكوومه‌تی ئه‌وكاته‌ی عێراقی لێكەوتەوە.شۆڕ‌شی مه‌زنی ئه‌یلوول به رابه‌رایه‌تی بارزانی ، كاریگه‌ر و، یه‌كده‌نگ و، یەک بڕیار بوو. هه‌روه‌ها شۆڕ‌شی ئه‌یلوول زیاتر له‌وه‌ی لایه‌نی هزر و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسییه‌كه‌ی باس بكرێت زیاتر لایه‌نە سه‌ربازییەکەی دەخرێتە بەر باس، کەچی شۆڕ‌شی ئه‌یلوول توانیی له ڕووی سیاسی و هزر و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه مرۆڤێكی وا پەروەردە بكات کە ڕاپەڕێت و داوای مافی خۆی بکات؛ کۆمه‌لگایه‌كیشی دروست كرد كه داوای ماف و ئازادی و یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری و دیموكراسی بكات. شۆڕ‌شی مه‌زنی ئه‌یلوول ئه‌و لایه‌نانه‌ی شكاند؛ ئه‌مه یه‌كه‌م شۆڕشه كه ئامانجێكی بۆ خۆی دیاری كرد، بۆ یه‌كه‌م جار ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌و كاته‌ی عێراقی ناچار كرد ددان به مافه‌كانی دابنێت و ئامانجه‌كه‌شی به‌ده‌ست هێنا كه ئۆتۆنۆمی بوو بۆ كورد. هه‌موو تواناكانی پارتی دیموكراتی كوردستانی خسته گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێت ئۆتۆنۆمی بسەپێنێت بە‌سه‌ر حكوومه‌تی عێراقدا و، چەسپاندیشی. ئه‌مه شۆڕ‌شێك بوو بی ئومێدی و خۆڕاده‌ستكردن و شكانی بێ‌مانا كرد و، خه‌ونی دوژمنانی له گۆڕنا؛ گه‌لی کورد ئه‌م جاره زۆر، بەهێزتر له جاران هەڵستایەوە،شۆڕ‌شی مه‌زنی ئه‌یلوول نه‌ك ته‌نها بۆ باشووری کوردستان، به‌ڵکو بۆ هه‌موو پارچه‌کانی تر‌ی کوردستان کاریگه‌ریی شۆڕ‌شی ئه‌یلوول له‌سه‌ر شوناسی نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانسازیی حاشاهه‌ڵنه‌گر و دره‌وشاوه‌یه، ئه‌گه‌ر پارچه لێکدابڕاوه‌کانی کوردستان له ڕۆژهه‌ڵات، باشوور، باکور، ڕۆژئاوا و یه‌کێتی سۆڤییه‌ت، به هێڵێکی زۆره‌ملێی سیاسی په‌رت و دابڕاو کرابوون، ئه‌وا شۆڕ‌شی ئه‌یلوول کاریگه‌ریی ئەو دابڕانەی له ڕووی ده‌روونی و ڕۆحییه‌وه کاڵ کرده‌وه و هیچ خاڵێک نه‌ما هێمابوونی بارزانی نه‌مری تێدا به‌یان و باس نه‌کرێت. سه‌ره‌رای هه‌موو پیلانگێری و گه‌له‌كۆمه‌كییه‌كان نه‌یاتوانی رۆحی خه‌بات و به‌رخودان خامۆش بكه‌ن سەركوت بكەن و كۆتایی بە خەباتی كورد بۆ گەیشت بە مافەكانی بێنن.ئێستاش سەرۆك مسعود بازرانی درێژەپێدەری بەدیھێنانی ئەو ئامانجانەیە كە باوكی رۆحی نه‌ته‌وه‌ی كورد، مستەفا بارزانی نه‌مره، خەباتی بۆ كرد، هەموو تواناکانی بۆ بە ئەنجام گەیشتنی ئەزموونی کوردستان و برەودان بە دیموکراسی و پاراستنی پێکەوەژیانی ئایین و نەتەوەکان و زامنکردنی مافەکانیانە، هه‌روه‌ها له ئێستاشدا به هه‌مان رۆحییه‌تی شۆڕ‌شی مه‌زنی ئه‌یلوول به‌رده‌وام و ڕژده له سه‌ر به‌ده‌ستهێنانی گشت مافه‌ره‌واكان و تا ئەو رۆژەی کوردستان دەگاتە ئامانجه‌گه‌وره‌كه‌ی،به‌تایبه‌ت كه ،دەیان ساڵە بارزانی وپارتى هەمیشە چاوگەی هیوا و پارێزەری ڕاستەقینەی دەستکەوت و مافەکانی خەڵکی کوردستان بووه و فاکتەرێکی بەهێزی دڵنیایی و ئارامی و ئاوەدانییە.بۆیه،ده‌توانین بڵێن كه ، ئەیلوول شۆڕشێكی مه‌زن وكاریگه‌ر بوو كه ،بی ئومێدی و خۆڕاده‌ستكردن و شكانی بێ مانا كرد و، خه‌ونی دوژمنانی له گۆڕنا..