هێرش كرایە سەر باڵیۆزخانەی ئێران لە پاریس

هێرش كرایە سەر باڵیۆزخانەی ئێران لە پاریس

 

 

 ئاژانسی هەواڵی فەرمی کۆماری ئازەربایجان هێرشی بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئێران لە فەرەنسا ڕاگەیاند.

بە گوتەی ئیسنا، هێرش کراوەتە سەر باڵیۆزخانەی ئێران لە فەرەنسا.

ئاماژەی بەوەشکرد: دەرگای پشتەوەی بینای باڵیۆزخانەکە ئاگری تێبەردرا بەڵام دوای چەند خولەکێک بە ئامادەبوونی پۆلیس و تیمی ئاگرکوژێنەوە ئاگرەکە کوژێنرایەوە.

هەروەها تا ئێستاهیچ زانیارییەك لەسەرئەم ڕووداوە بڵاونەكراوەتەوە و لێکۆڵینەوە لەو ڕووداوە دەستیپێکردووە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

Top