بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٦ پلە لە نیوزلەندا ڕوویدا

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٦ پلە لە نیوزلەندا ڕوویدا

 

 

 

بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٦ پلە دوورگەکانی کرمادکی نیوزلەندای هەژاند.

بەپێی ڕاپۆرتی جیۆلۆجی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (USGS)، بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٦.٦ پلە بە پێوەری ڕێختەر لە نزیک دوورگەکانی کرمادک لە نیوزلەندا ڕوویداوە.

ئەم بوومەلەرزەیە لە قووڵایی ٨٩.٨  کیلۆمەتر لە ڕووی زەویەوە ڕوویداوە و تا ئێستا هیچ ڕاپۆرتێک لەبارەی زیانی گیانی و زیانێکی دارایی نەبووە.

هەروەها دوای ئەم بوومەلەرزەیە هیچ هۆشدارییەکی تسونامی دەرنەچووە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

 

Top