لەهێرشە تیرۆریستییەکانی مالی ٦٤ كەس کوژران

لەهێرشە تیرۆریستییەکانی مالی ٦٤ كەس کوژران

 

دوای دوو هێرشی تیرۆریستی جیاواز لە مالی، ٦٤ کەس گیانیان لەدەستدا.

دوای دوو هێرشی تیرۆریستی جیاجیا لە مالی، 49 هاووڵاتی مەدەنی و 15 سەرباز گیانیان لەدەستدا.

سوپای مالی ڕایگەیاند: کە سێ موشەک ئاراستەی بەلەمێکی نەفەر هەڵگر لە ڕووباری نیجەر کراوە. لەم هێرشەدا ٤٩ کەس گیانیان لەدەستدا.

لە کاتی تەقاندنی موشەکەکاندا ٣٠٠ سەرنشین و تیمی ئەم بەلەمە هەبوون و سەرەڕای زیانە زۆرەکانیش، بەلەمەکە توانیویەتی لە کەناری ڕووباری نیجەر جێگیر بێت.

لە لایەکی دیکەوە، لە کاتی هێرشی چەکداری بۆ سەر هێزە سەربازییەکانی حکوومەتی مالی لە ناوچەی گائۆ، ١٥ سەرباز کوژران.

حکومەتی مالی بە بڵاوکردنەوەی ئاگادارییەک ڕایگەیاند، کە سێ ڕۆژ ماتەمینی گشتی وەك ڕێزلێنان لە قوربانیانی هێرشە تیرۆریستییەکان دەبێت.

جەماعەتی نوسرەتولئیسلام و موسلیمین، وەک لقی قاعیدە لە مەغریب لە ناوچەی ساحل، بەرپرسیارێتی هێرشە تیرۆریستییەکانی مالی لە ئەستۆ گرتووە.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

Top