سەربازانی ئیسرائیل لە کەرتی ڕۆژئاوای داگیرکراو هێرشیان کردە سەر جێنین لەگەڵ فەلەستینییەکان تێکهەڵچوون.
![سەربازانی ئیسرائیل لە کەرتی ڕۆژئاوای داگیرکراو هێرشیان کردە سەر جێنین لەگەڵ فەلەستینییەکان تێکهەڵچوون.](https://gulanmedia.com/public/images/posts/20230906144955_original_28.jpg )
هێرشی سەربازی ئیسرائیل بۆ سەر جێنین
بە وتەی شایەتحاڵان، سەربازانی ئیسرائیل هێرشیان کردە سەر شاری جێنین لە کەناری ڕۆژئاوای ڕووباری ئوردن و لەگەڵ فەلەستینییەکان تێکهەڵچوون.
لەم ڕاپۆرتەدا باس لە وردەکاری زیاتر ناکات و بەرپرسانی تەلئەبیب تا ئێستا هیچ لێدوانێکیان لەسەر ئەم بابەتە نەداوە.
لەماوەی چەند مانگی ڕابردوودا هێرشە سەربازییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچەکانی کەناری ڕۆژئاوا و بەتایبەت جێنین و نابلوس توندتر بووە و لە میانی ئەو هێرشانەشدا دەیان فەلەستینی گیانیان لەدەستداوە و سەدان کەسی دیکەش برینداربوون.
بەبەردەوامی هەموو ڕۆژێک بە بیانووی هەوڵدان بۆ دەستگیرکردنی "کەسانی داواکراو"، سەربازانی ئیسرائیل هەڵدەکوتنە سەر ناوچە جیاجیاکانی کەناری ڕۆژئاوا و قودس و لەگەڵ فەلەستینییەکان ڕووبەڕوو دەبنەوە.
گوڵان: سەردار خەلیل