(( پـــلانــــی ســـێــگـــوشــــە ))

((   پـــلانــــی ســـێــگـــوشــــە ))

دوای چەندین ساڵ ئەو بیرۆكەو پلانە كوتایی نەهات كەوا بەرپڕسانی ئێران باسی لێوە دەكەن ئەویش بابەتی هێلی شەمەندەفەرە كە لە نێوان هەر یەکە لە ئێران و عێراق و سووریا تێپەردەبێت، سەرەرای ئەوەی لایەنە ئێرانییەكان زۆر جەخت دەكەنەوە كەوا ئەم پڕۆژە گڕنگ و ستڕاییژییەی ئەوان دەست پێبكاتەوە بەڵام تا ئەم كاتەش هەر مەرەكەبی سەر كاغەزەو داهاتووی دیارنیە، پێش چەند رۆژێك شاندێكی باڵای ئێران سەرەدانی سوریایان كرد بە سەرۆكایەتی وەزیری رێگاو بان و ئاوەدان كردنەوە (مهرداد بازارباش) وە سەرۆكی ڕژێمی سوریا (بەشار ئەسەد)کە خۆشی بەشداربوو تيدا ڕایان گەیاند كەوا دەبێ بە زووترین كات ئەم پڕۆژە بكەوێتە بواری كاركردن، شاندە ئێرانیەكە زۆر بە گڕنگی و بە گەورەییەوە بەشدارببوون بەگوێرەی ئاژانسە ئێرانییەكان، هەروەها شاندەكە لەكاتێكی دیایکراودا گەیشتن ئەوكاتەی کە باڵوێزی نوێی ئێران لە سوریا دەست بەكاڕبو بەناوی(حسێن ئەكبەری) لەكاتێكدا ووڵاتانی عەرەبی هەموو ئەو دەرگا داخراوانەی بەرووی سوریادا كردووتەوە كە چەندین ساڵ بوو ئەم دەرگایانە داخراوبوون
ئێران دەسەڵات و لایەنگری زۆری هەیە لە سوریاو عێراق ئەوەی لێرەدا جێی سەرنج و تێبینیە ئەوەیە كەوا جاران ئێران دەرگاكانی لەسوریاو عێراق زیاتر سەربازی و میلیشیاوی بوون بەڵام هەر زوو بەزوو ئەو سیاسەتەی خۆی گوڕی و دەرگا سیاسی و ئابوریەكانی كردەوە لەم ناوچانە، ئێران چەندین جار رایگەیاندووە كەوا مەبەست لەم هێلە ئاسنینە بۆ گواستنەوەی زیارەتكارانە بەڵام ئەوەی ژێر پەردەیە ئەوەیە كەوا ئێران ئەم هێلە بە مەبەستی بازرگانی بەكاردێنی چونكە ئەم ڕێگایە هەم ئاسانترەو هەم تێچووی گواستنەوەی كەمترەو هەمیش دەتوانێ هەیكەلی كەلوپەلە گواستراوەكان زیاتر بكات لە دووسێ جا ئەوەندەی لە رێگاكانی تردا دەیگواستەوە
ئەو هێلە ئاسنینە دەگاتە نێوان رێگاكانی شاری (شەلامیجە)ی ئێرانی كە دەكەوێتە پاڕێزگای (خوزستان) وە رێگاكانی هێلە ئاسنینەكانی عێراق لە شاری (بەسرە) بەدرێژایی ٣٢ كلم
پاشان ئەم هێلە دوو رێگای دێتە پێش یان لەڕێگای سنووری سوریا لەناوچەی (التنف) یان لە لەرێی سنووری سوریا لە رێی شاری (بوكەمال)
ئەگەر شاری (التنف) هەڵبژێرێت ئەوا دەچێتە (دیمەشق) بەڵام ئەگەڕ (بوكەمال)ی هەلبژاڕد ئەوا دەچێتە (حمس) پاشان بۆ بەندەری (تەڕتووس)
ئێران ڕێگای (بوكەمال)ی پێخۆشە چونكە مەبەست لێی گەیشتنە بە (دەریایی ناوەڕاست) و خو لادان لە ڕێگای (تەنەف) چونكە تەنەف بنكەی سەربازی ئەمەریكای لێیە. وە ئەم پڕۆژەیە زۆر لەوە لەپێشترە وەك هەندێ سەرچاوە باس دەكەن كە لە ٢٠١٦ وە سەری هەڵداوە، بەڵكو ئەوە نزیكی ٢٠ ساڵە كاری لەسەر دەكرێت و دارێژراوە
وە لێكولەرێكی سوری دەڵێت ئەم پڕۆژەیە بەندە بەڕەزامەندی لایەنە دەرەكی و ئیقلیمییەكانی ناوچەكە وە دەشلێت پێ دەچێت ئێران ڕەزامەندی روسیاو ئەمەریكای وەرگڕتبێت بەرامبەر ئەم پڕوژەیە بۆ هەوا هەڵمژینێكی دەسەڵاتی سوریا تاوەكو ئابوورییەكەی ببوژێتەوە
هەرچی لایەنی عێراقیە لە مانگی ئەبریلی رابڕدوودا وەزیری گواستنەوەی عێراق (رەزاق موحێبس سەعداوی) رایگەیاند كەوا گرێبەستێكیان كردووە لەگەڵ لایەنی ئێرانی بۆ بەئەنجام گەیاندنی ئەم هێلە ئاسنینە بەم بونەشەوە رەزاق سەرەدانی ئێرانی كردوو چاوی بە بازارباش كەوت و یەكەم شت لەسەر ئەوە رێككەوتون كە مینە چێندراوەكانی سەردەمی شەڕی نێوان هەردوو ووڵات هەڵبگڕنەوە وە پڕۆژەكە ئەوەش دەگرێتەوە كەوا پڕدێكی بەستراو دروست بكەن بو سەر (شط العرب)
هۆكاری بە ئەنجام نەگەیاندنی ئەم پڕۆژەیە ئەوەبوو كەوا لایەنی عێراقی بە جددی نەهاتە سەر خەت پابەند نەبو بەهۆی ئەوەی تێچوویەكی زۆری دەویست پێشنیار ئەوەبو كەوا تێچووەكە بەینی هەردوولادا دابەش بكرێت ئەویش تا ئێستا بەناروونی ماوەتە بۆیە بەبوچوونی لێكوڵەرێكی سوری کە دەڵێت ئەم پڕوژەیە زەحمەتە سەربگرێت بەهوی پاڵەپەستووی ئەمەریكا چونكە بەڕای ئەمەریكیكەكان ئەم پڕۆژەیە واتە گڵدانەوەیەكی زۆری پارەو داهات بو ئێران
توێژەرێكی عێراقییش (هەیسەم هیتی) دەلێت: سالی ٢٠٠٣ یەكێك لە وەزیرەكانی گواستنەوەی حكومەتەكانی عێراق ئەوكات كە لە پلەی وەزارەتەكەدا بوو چاوی كەوت بە بالوێزی ئێران لە عێراق بالوێزەكە شیرەتی وەزیرە عێراقییەكەی كردبوو كەوا ئەگەر واژوو لەسەر ئەم پڕوژەیە بكات ئەوا بە دڵنیاییەوە لە كابینەی داهاتوو پوستەكەی پاڕێزراو دەبێت بۆ خۆی بەڵام وەزیرەكە داواكەی رەتكردەوە بە هوی پاكی بێگەردی وەزیرە عێراقییەكە ناوی ئەم وەزیرەشی نەهێنا بەهوی ئەوەی ئەم زانیاریانەی بەدەستی كەوتوون لە دەرەوەی دەسەڵاتی ڕێگەپێدراوی ڕوژنامەوانیەوەیە بۆیەئەم وەزیرە بەردەوام بوو لە رەتكردنەوەی واژووكردن لە سەر پڕوژەی هێلی شەمەندەفەرەكە چونكە ناوبراو پێی وابو ئەم هێلە هیچ لەبەرژەوەندی عێراقدا نیە
ئەم توێژەرە عێراقیە لە بەردەوامی قسەكانی خۆی دەڵێت ئێران ئامانجی دووروو درێژو ستڕاتیژی و رەهەندی ئایدۆلۆژی و ئایینی لەپشت ئەم پڕۆژەیەوە هەیە
ئێران دەیەوێ بەم ڕێگایە ستڕاتیژییەوە كەل و پەلە خڕاپ و بێ كواڵیتی و بێ بەهاكان و بەسەر چووەكانی خۆی لەرێگای ئەم هێلەوە ووڵاتە نائارام و نا سەقامگیرو برسییانەدا ساخ بكاتەوەو بفرۆشێت و هەروەها ئێران دەیەوێ بەم هێلە ئاسنینەوە خۆی ببەستێتەوە بە كەنداو بە بەندەری لازقییەی سوریاو بەرێگای هیلە ئاسنینەكان لە (بەس)

Top