دەزگای خێرخوازیی بارزانی127 پۆلی خوێندن بۆ قوتابخانەكانی هەرێمی كوردستان دروست دەكات

دەزگای خێرخوازیی بارزانی127 پۆلی خوێندن بۆ قوتابخانەكانی هەرێمی كوردستان دروست دەكات

پێش كردنەوەی قوتابخانەكان پرۆژەكە تەواو دەكرێت


دە‌زگای خێرخوازیی بارزانی(BCF) بە هاوبەشیی دە‌زگای خێرخوازیی(LDS)ی ئەمریكی و رێكخراوی(one vision) ، پرۆژەی دروستكردنی 127 پۆلی خوێندن بۆ 32 قوتابخانە لە هەرێمی كوردستان جێبەجێ دەكات.
پرۆژەکە بە هەمەهەنگی لە گەڵ وەزارەتی پەروەردە و بەڕێوەبەرایەتییەکانی پەروەردە لە پارێزگاکانی هەولێر، دهۆک، سلێمانی، ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان، زاخۆ، ڕاپەڕین و سۆران بەشێكی جێبەجێ كراون و تا ئێستاش بەردەوامە. بڕیار دراوە پێش كردنەوەی قوتابخانەكان بۆ خوێندنی ساڵی 2023 -2024 پرۆژەكە تەواو بكرێت.
بەڕێز موسا ئەحمەد سەرۆكی دە‌زگای خێرخوازیی بارزانی، تیشكی خستە سەر ئەوەی كە دە‌زگای خێرخوازیی بارزانی هەر لە سەرەتای دامەزرانیەوە گرینگییەكی زۆری بە بواری پەروەردە داوە و، هیچ ساڵێكیش نەبووە كە پرۆژەیەكی كاریگەری لە هەموو سێكتەرەكان نەبێت.
سەرۆكی دە‌زگای خێرخوازیی بارزانی رایگەیاند: جەنابی سەرۆك بارزانی بەردەوام رێنمایی كردوون، بۆ ئەوەی دروشمی بارزانیی نەمر كە فەرموویەتی: "شانازییە بۆ مرۆڤ خزمەتكاری میللەتی خۆی بێت"، بە كرداری بكەن. هەروەها جەنابی مەسرور بارزانی كە سەرۆكی بۆڕدی دامەزرێنەرانی دە‌زگای خێرخوازیی بارزانی(BCF)یە، رێبەرایەتیی كردوون، كە بە دەستی پڕ لە هەموو ئەو لایەنانەی كە پێداویستییەكانی ژیانی خەڵكی خۆمانە و لە میوانداریی ئەو خەڵكەش كە روویان لە هەرێمی كوردستان كردووە، رۆڵی باڵا بگێڕن. سەبارەت بە پرۆژەكەش گوتی: "ئێمە تا لە تواناماندا بێت، پرۆژەكە بەرفراوانتر دەكەین، هەمیشەش پشتگەرم بووین بە سەرمایەداران و خێرخوازان و هاوبەشەكانی خۆمان لە ناوخۆ و دەرەوە، كە هەمیشە گوتوومانە وەك چیا لە پشت ئێمە وەستاون". داواشی لە خاوەن كارەگەكانی بەتایبەتی چیمەنتۆ، شیش، بلۆك و پێداویستییەكانی خانووبەرە كرد، دەستی هاوكاریی درێژ بكەن، بۆ ئەوەی بە تەواوی بتوانن سێ دەوامی لە ناوەندەكانی خوێندن بنبڕ بكرێت و ژینگەیەكی لەبارتر بۆ خوێندنی قوتابییان دەستەبەر بكەن.
مەبەستی سەرەكی لە ئەنجامدانی ئەو پرۆژەیە نەهێشتنی سێ دەوامی لە قوتابخانەكان بوو.
پرۆژەی دروستكردنی 127 پۆلی خوێندن بۆ ئەو قوتابخانەیانەی كە سێ دەوامیان تێدا دەكرێت، بەم جۆرەیە:
پارێزگای دهۆك 42 پۆل لە 9 قوتابخانە
پارێزگای هەولێر 15 پۆل لە 5 قوتابخانە
پارێزگای سلێمانی 34 پۆل لە 9 قوتابخانە
ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان 36 پۆل لە 7 قوتابخانە
كۆی ئەوانەش بە هەماهەنگی و لە رێگەی داواكاریی وەزارەتی پەروەردە جێبەجێ دەكرێن، لە پێناو نەهێشتنی سێ دەوامی لە قوتابخانەكان و گرنگیدان بە كەرتی پەروەردە و رەخساندنی ژینگەیەكی لەبار بۆ پرۆسەی پەروەردە و فێركردن.
كۆی گشتیی تێچووی پرۆژەكە 2،011،022،000 و تێچووی كاروباری ئیداری 113، 495،000 دینار بووە.
ساڵی پاریش (2022) دەزگای خێرخوازیی بارزانی 203 قوتابخانەی لە سنووری پارێزگاكانی (دهۆك، هەولێر، سلێمانی، كەركووك، هەڵەبجە و نەینەوا) نۆژەن كردەوە. تێچووی پرۆژەكە 2 ملیار و 144 ملیۆن و 915 هەزار دینار بوو، كە خزمەتی بە 73،709 قوتابی و 6،445 مامۆستا كردووە.

دەزگای خێرخوازیی بارزانی127 پۆلی خوێندن بۆ قوتابخانەكانی هەرێمی كوردستان دروست دەكات
دەزگای خێرخوازیی بارزانی127 پۆلی خوێندن بۆ قوتابخانەكانی هەرێمی كوردستان دروست دەكات
دەزگای خێرخوازیی بارزانی127 پۆلی خوێندن بۆ قوتابخانەكانی هەرێمی كوردستان دروست دەكات
Top