حکومەتی سۆماڵ کوژرانی ٢٠ ئەندامی گروپی تیرۆریستی ئەلشەبابی لە باشووری ئەو وڵاتە ڕاگەیاند.

حکومەتی سۆماڵ کوژرانی ٢٠ ئەندامی گروپی تیرۆریستی ئەلشەبابی لە باشووری ئەو وڵاتە ڕاگەیاند.

 

سۆماڵ: بیست ئەندامی ئەلشەباب کوژران

 

 

 

لە ئۆپەراسیۆنی هێزی تایبەتی سوپای سۆماڵ لە شاری "کانتواری" لە ناوچەی "شەبیلی ئەلسەفلی" ئەم وڵاتە ٢٠ ئەندامی گروپی تیرۆریستی ئەلشەباب کوژران.

بەگوێرەی ئاژانسی هەواڵی فەرمی سۆماڵ، ئەو ئۆپەراسیۆنەی سەرەوە بە بەشداری هەندێک وڵاتی دۆست ئەنجامدراوە.

لەم ڕاپۆرتەدا وردەکاری زیاتر باس نەکراوە.

گروپی تیرۆریستی ئەلشەباب کۆنترۆڵی بەشێک لە گوند و شارۆچکەکانی باشووری سۆماڵی کردووە و چەندین جار بە تەقینەوە هێزە ئەمنییەکان و خەڵکی مەدەنی لە مۆگادیشۆ و شارە گەورەکان دەکاتە ئامانج.

لە چەند مانگی ڕابردوودا هێزە ئەمنییەکانی سۆماڵ سەرکەوتوو بوون لە ڕزگارکردنی دەیان شار و شارۆچکە و گوند لە ژێر داگیرکاری گروپی تیرۆریستی ئەلشەباب و کۆنترۆڵی ئەو ناوچانەیان بەدەستهێنا.

 

 

 

گوڵان: سەردار خەلیل

 

 

 

Top