ململانێی هێز له نێوان هه‌ولێر و به‌غداد
سروشتی مه‌ترسیه‌كان له‌سه‌ر ده‌وله‌تێك له بارودۆخێكدا بۆ بارودۆخێكی تر گۆرانیان به‌سه‌ردادێت. ده‌كرێت ئه‌و مه‌ترسیانه‌ی ئێستا له‌لای ده‌وله‌تێك مه‌ترسی سه‌ره‌كین له‌سه‌ر ئاسایشی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌ی له داهاتوودا مه‌ترسی نه‌بن و هه‌ندێك پرسی تر ببن به مه‌ترسی, سروشتی ئه‌و ده‌وله‌تانه‌ی كه فره پێكهاته و نه‌ته‌وه‌ی جیاوازن و ململانێی ئیتنیكی و مه‌زهه‌بیان تێدا‌یه، ئه‌وه‌نده‌ی وابه‌سته‌یه به بنه‌مای هێز ئه‌وه‌نده وابه‌سته‌نیه به بنه‌ماكانی دیموكراسی و مافی مرۆڤ...هتد. له‌م نێوانه‌دا سیسته‌می جیهانی و ولاتانی زلهێزیش كاریگه‌رییان له‌سه‌ر ئه‌و هاوكێشه‌یه هه‌یه بۆ ئیداره‌دانی بارودۆخه‌كه، چونكه هیچ كاتێك نایانه‌وێت لایه‌نێكیان هه‌میشه لاواز و لایه‌نه‌كه‌ی تر هه‌میشه به‌هێز بێت.
عێراق یه‌كێك له‌و ولاتانه‌یه كه ئه‌و خه‌سله‌تانه‌ی له سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێدا به‌روونی تێیدا ئاماده‌یه. مێژووی ١٠٠ ساڵی رابردووی په‌یوه‌ندی كورد و حكومه‌ته‌كانی عێراق ئه‌وه‌مان پێ ده‌ڵێت كه هه‌ركاتێك كورد به‌هێزبووبێت شورشێكی به‌رپاكردووه دژی ده‌سه‌لات و رژێمه‌كانی عێراق و به پێچه‌وانه‌وه‌ش هه‌ركاتێك عێراق به‌هێزبووبێت هێرشی كردوَته سه‌ر كوردستان و هه‌وڵی دامركاندنه‌وه‌ی شورشه‌كانی كوردی داوه به ئه‌نفال و كیمیاباران و ته‌عریب...هتد. یه‌ك له هۆكاره‌كانی لكاندنی ویلایه‌تی موسل به عێراقیش هه‌ر بۆ دروست كردنی بالانس بوو له ناو ده‌وله‌تی عێراقدا له نێوان مه‌زهه‌بی سووننه و شیعه. له‌وكاته‌وه تا ئێستاش ته‌نانه‌ت له ناو شه‌قامیش ئه‌و گوتاره زاله كه هه‌ر كاتێك به‌غدا لاواز بێت ده‌بێت كورد ده‌رفه‌ت له‌ده‌ست نه‌دات، ئه‌مه‌ش په‌یوه‌سته به‌و نه‌هجه سیاسیه‌ی كه زلهێزان له‌م ناوجه‌یه په‌یره‌وییان كردووه و سروشتی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان نه‌ته‌وه و پێكهاته‌كانی ناوچه‌كه‌یان له‌سه‌ر بنه‌مای په‌یوه‌ندی هێز بنیاتناوه و تا ئێستاش ئه‌و كاريگه‌رييه هه‌رماوه.
له دوای كۆتاییهاتنی جه‌نگی سارد، كاتێك سه‌دام حسێن په‌لاماری كوێتی دا و سه‌رهه‌ڵدانی راپه‌رینی سالی ١٩٩١ و گه‌مارۆ و گه‌له‌كۆمه‌كێی نێوده‌وله‌تی له دژی رژێمی به‌عس دروست بوو، له ئه‌نجامدا عێراق لاواز بوو، لاوازی عێراق بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه پاشه‌كشه‌ی پێكرا له كوردستان، به‌مه‌ش جۆرێك له پشتگیری نێوده‌وله‌تی بۆ هەرێمی کوردستان لە ئەنجامی لاوازکردن و دەرکردنی عیراق لە هەرێمی کوردستان لایەن زلهێزەکانەوە لە سالی ١٩۹۱ درووست بوو. بەفەرمیبوونی هەرێمی كوردستان لە ئەنجامی داگیرکردنی عێراق و سڕینەوەی دامودەزگاکانی عێراقەوە ڕوویدا، ئه‌م بارودۆخه بووه هۆی ئه‌وه‌ی كه كورد فیدرالیه‌ته‌كه‌ی به ده‌ستوری بكات له ده‌ستوری سالی ٢٠٠٥. هه‌ر كه عیراق دووبارە تووشی لاوازی گەورەی حوكمرانی و شكستی به‌رێوه‌بردنی ده‌وله‌ت هات، داعش بەشێکی زۆری خاکەکەی داگیر کرد، له به‌رامبه‌ردا کورد ئەو ده‌رفه‌ته‌ی قۆستەوە و ریفراندۆمی بۆ سه‌ربه‌خۆیی ئەنجامدا
له دوای سالی (٢٠٠٣) عێراق رووبه‌رووی كۆمه‌لێك مه‌ترسی و ته‌حه‌دیات بووته‌وه كه راسته‌وخۆ مه‌ترسین بۆ سه‌ر ئاسایشی نیشتیمانی عێراق له‌وانه: تائیفیه‌ت و هه‌لكشانی گوتاری مه‌زهه‌بی، گه‌نده‌لی، تیرۆر و ئاماده‌یی هه‌رێمی كوردستان له ناو هاوكێشه نێوده‌وله‌تیه‌كان. ئه‌وه‌ی له ئێستادا بۆ به‌غدا زیاتر له هه‌مووان مایه‌ی كێشه‌یه بوونی هه‌رێمی كوردستان و جموجوله‌كانیه‌تی. ئه‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستانی به‌هێز كردووه له ٢٠٠٣ه‌وه‌تا ئێستا لاوازی عێراق و ململانێیه سیاسی ئابوری و ئه‌منیه‌كانی ناوچه‌كه بووه، ئه‌گینا هیچ هه‌رێمێكی فیدرالی نیه له سه‌ر ئاستی جیهان به‌و شێوه‌یه بتوانێت كاریگه‌ری و سه‌رنجی جیهان له‌سه‌ری بێت و هێزی دیپلۆماسیه‌كه‌ی ئه‌وه‌نده به‌هێز بێت، ئه‌مه‌ش وای كردووه كه ئه‌وه‌نده‌ی پەیوەندییەکانی هەولێر و بەغدا وابەستەی هاوسەنگیی هێزن ئه‌وه‌نده وابه‌سته‌ی بنەما دەستوورییەکان و بەرپرسیارێتیی سیاسی نین، وه‌ك د. زوبێر ره‌سول مامۆستای زانكۆ له بابه‌تێكدا به ناونیشانی گه‌مارۆدان و دانوستان: سیاسه‌تی نوێی عێراق به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی پێكردووه كه "ئەو کاتەی دۆخی عێراق خراپە و پێگەی لاوازی هەیە، هەرێمی کوردستان ئەو دۆخە دەقۆزێتەوە بۆ بەهێزکردنی پێگەی خۆی و ڕەچاوی بنەما دەستوورییەکان ناکات ( ٢٠٠٣ تا ٢٠١٧)، ئەو کاتەیش کە هاوسەنگیی هێز لە بەرژەوەندیی بەغدایە (٢٠١٧- ٢٠٢٣)، عێراق ڕەچاوی پڕەنسیپە دەستووری و یاسایییەکان و بەرپرسیارێتیی سیاسی ناکات و، ئەوە بە دەرفەتێک دەزانێت بۆ گوشارخستنە سەر هەرێمی کوردستان تا ئاستی پەلوپۆکردنی هەرێمی کوردستان و نەهێشتنی ئەو پێگە دەستوورییەیش کە هەرێمی کوردستان لە عێراقی دوای ٢٠٠٣دا بەدەستی هێناوە”
عێراق ده‌یه‌وێت به‌هه‌ر شێوه‌یه‌ك بێت هه‌رێمی كوردستان بێهێزبكات و رێگه دیپلۆماسیه‌كه‌ی لێ زه‌وتبكات و ته‌نها یه‌ك ناوه‌ندی دیپلۆماسی هه‌بێت كه به‌غدایه. عێراق باش د‌رك به‌و راستیه ده‌كات كه به‌هێز نابێت ئه‌گه‌ر یه‌كگرتوو نه‌بێت و په‌رته‌وازه بێت به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا و هه‌رێمی كوردستانیش به‌م شێوه‌یه‌ی ئێستا بمێنێته‌وه، ره‌نگه هه‌بن بپرسن ئه‌ی ئه‌وه‌ی ئێستا چیه به‌غدا به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان ده‌یكات؟ ئایا بۆچی كۆمه‌لگای نێوده‌وله‌تی بێده‌نگه به‌رامبه‌ر به سیاسه‌تی ئێستای شیعه‌كان كه به‌رامبه‌ر به هه‌رێمی كوردستان په‌یرِه‌و ده‌كات؟. له‌راستیدا سياسه‌تى ئيَستاى به‌غدا به‌رامبه‌ر به هه‌ريَمى كوردستان زیاتر په‌یوه‌ندی به رووداوه‌كانی دوای ریفراندۆم و نه‌بوونی یه‌كده‌نگی نێوان هێزه كوردستانیه‌كانه‌وه هه‌یه له هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مه وای كردووه كه هه‌رێمی كوردستان له به‌رامبه‌ر به‌غدا لاواز ده‌ربكه‌وێت، به‌لام له هه‌موو حاله‌تێكدا كۆمه‌لگای نێوده‌ولَه‌تی رِێگه نادات به‌غدا تا ئه‌و ئاسته به‌هێزبێت كه قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان نه‌هێلَێت، چونكه ئه‌گه‌ر بگاته ئه‌و ئاسته ئه‌وا به‌غدا پێشێلی بریاری ٦٨٨ ده‌كات كه له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ده‌رچووه و پالنه‌رێكی سه‌ره‌كی بوو له دروست بوونی كیانی هه‌رێمی كوردستان، به‌لام ده‌كرێت هێشتا كۆمه‌لگای نێوده‌وله‌تی له‌و باوه‌ره‌دا بيت كه ده‌رفه‌ت ماوه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رێم و به‌غدا بتوانن به‌لای كه‌مه‌وه به لێك تێگه‌یشتن به‌شێكی كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ر بكه‌ن، بۆیه نایه‌وێت به جدی بێته ناو هاوكێشه‌كان.
هه‌ركاتێك په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا گه‌یشته بنبه‌ست یاخود بارودۆخێكی نائاسایی هاتبێته ئاراوه، ولاتانی زلهێز به‌تایبه‌ت ئه‌مریكا و ئه‌وروپا زۆر جه‌خت له سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌و كه " ئێمه پشتگیری كوردستانێكی به‌هێز له چوارچێوه‌ی عێراقێكی یه‌كگرتوو و به‌هێز ده‌كه‌ین". ئه‌م په‌یامه له ناوه‌راستى سالی ٢٠١٤ كاتێك جۆن كێری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وكاتی ئه‌مریكا هاته هه‌ولێر سه‌رۆك بارزانی پرسی سه‌ربه‌خۆیی خسته به‌رده‌می، هه‌ر‌وه‌ها له كاتی ئه‌نجام دانی ریفراندۆم و دوای ریفراندۆمیش ئه‌مریكا و فه‌ره‌نسا و به‌ریتانیا په‌یامه‌كانیان بۆ هه‌ولێر و به‌غدا هه‌ر ئه‌وه‌بوو كوردستانێكی به‌هێز له چوارچێوه‌ی عێراقێكی یه‌كگرتوودا. ئه‌گه‌رچی ناراسته‌وخۆ ئه‌مه داننانه به‌وه‌ی كه دوو هێز و ناوه‌ندی بریاری جیاواز له عێراق هه‌ن. به‌لام له‌لایه‌كی تریش وه‌همێكه ئه‌گه‌ر پێمان وابێت هه‌رێمی كوردستان و عێراق پێكه‌وه به‌هێز ده‌بن یاخود بێهێز ده‌بن هه‌روه‌ك له سه‌ره‌وه ئاماژه‌مان پێدا له رابردوو رِووینه‌داوه و ئێستاش به‌هه‌مان شێوه و له داهاتووش تا هه‌رێمی كوردستان و عێراق پێكه‌وه‌ن هیچ كاتێك هه‌ردووكیان پێكه‌وه له یه‌ك بارودۆخ دا نابن، كۆمه‌لگای نێوده‌وله‌تیش باش ئه‌و راستیه ده‌زانن بۆیه به‌هێزی عێراق په‌یوه‌سته به يه‌ك له‌م دوو خالانه‌وه، يان نه‌مانی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان، ياخود جیابوونه‌وه‌ی هه‌رێم له عێراق. هه‌رچی په‌یوه‌ندی به خالی یه‌كه‌مه‌وه‌یه ئه‌مه زیاتر له ئه‌گه‌رێكی مه‌حال ده‌چێت. به‌غدا ناتوانێت تا ئه‌و ئاسته بچێت قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان هةلبوه‌شينيته‌وه، چونكه چاره‌نووسی هه‌رێمی كوردستان ته‌نها پرسێكی ناوخۆیی عێراق نیه و كۆمه‌لگای نێوده‌وله‌تیش قسه‌ی له‌سه‌ر هه‌یه، به مانایه‌كی تر سیسته‌م و سیاسه‌تی ولاتانی زلهێز رێگا به‌مه ناده‌ن. خالی دووه‌میش تا ئێستا هاوكێشه نێوده‌وله‌تیه‌كان له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌رێم نین بۆ ئه‌م هه‌نگاوه. ئه‌مه‌ش وا ده‌كات كه هه‌رێمی كوردستان و عێراق له ململانێی به‌رده‌وام دا بن ده‌كرێت له ئه‌گه‌ری هه‌ر گۆرانكارییه‌ك له ناوچه‌كه جارێكی تر هه‌رێمی كوردستان له به‌رامبه‌ر عێراق دا به‌هێز ببێته‌وه، چونكه هه‌میشه په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق به‌م شێوه‌یه گوزه‌ری كردووه و تا به‌یه‌كه‌وه‌ش بن له چوارچێوه‌ی ده‌وڵه‌تی عێراق دا نه پێكه‌وه به‌هێز ده‌بن و نه پێكه‌وه بێهێز ده‌بن به‌لكو له حاله‌تی پارادۆكس دا ده‌بن.