هەلیکۆپتەرێکی سەربازیی ئەمریکا کەوتە خوارەوە3 کوژراو و 5 برینداری لێكەوتەوە
هەلیکۆپتەرێکی سەربازیی ئەمریکا کە ٢٣ سەربازی هێزی دەریایی ئەم وڵاتەی هەڵگرتبوو، لە کەناراوەکانی ئوسترالیا لە کاتی مەشقکردندا کەوتە خوارەوە بە هۆیەوە 3 كەس گیانیان لەدەستدا و5 كەس برینداربوون.
وەزارەتی بەرگری ئوسترالیا ڕایگەیاند، هەلیکۆپتەرێکی « بێڵ بۆینگ ڤی-٢٢ ئاسپری » کە سەر بە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بوو، کە ٢٣ هێزی دەریایی ئەمریکای تێدابوو، لە کاتی مەشق و ڕاهێنان لە ناوچەی داروین لە باکووری ئوسترالیا کەوتە خوارەوە.
بەپێی خەمڵاندنە سەرەتاییەکان، لەم ڕووداوەدا سێ سەربازی ئەمریکی گیانیان لەدەستداوە و پێنج سەربازیش بە سەختی برینداربوون.
بە پێی ڕاپۆرتی تۆڕی "سی ئێن ئێن"، بەرپرسێکی هێزی دەریایی ئەمریکا ڕایگەیاند: ٢٣ سەرباز لە کۆپتەرەکەدا ئامادە بوون؛ گیانلەدەستدانی سێ سەرباز پشتڕاست دەکەینەوە؛ 5 سەرباز بە سەختی بریندار بوون و لە نەخۆشخانەی داروین چارەسەریان بۆ دەکرێت.
هەوڵەکانی گەڕان و ڕزگارکردن بەردەوامە.
ئەنتۆنی ئەلبەنیزی، سەرۆکوەزیرانی ئوسترالیا لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەدا ڕایگەیاند: "وەک حکومەت و وەزارەتی بەرگری، هەموو لێکۆڵینەوە و هاوکارییەكی پێویست سەبارەت بەم ڕووداوە ئەنجام دەدەین".
گوڵان: سەردار خەلیل