بەهۆی پێکدادانی 2 فڕۆکەی جەنگیی ئۆکرانیا 3 كەس گیانیان لەدەستدا
لە ئەنجامی پێکدادانی ٢ فڕۆکەی جەنگیی سەر بە سوپای ئۆکرانیا بەسەر پارێزگای ژیتۆمیر، ٣ فڕۆکەوان گیانیان لەدەستدا.
فەرماندەیی هێزی ئاسمانی ئۆکرانیا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، دوێنێ دوو فڕۆکەی شەڕکەری L-39 لە ئاسماندا لە کاتی ئەرکێکی شەڕدا خۆیان پێكدا كێشاوە و لە ئەنجامدا هەردوو فڕۆكەكە كەوتوونەتە خوارەوە.
بەگوێرەی ئەو ڕاگەیەندراوەی ئاماژەی پێکراوە، لێکۆڵینەوە سەبارەت بە کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکان بەردەوامە.
گوڵان: سەردار خەلیل