پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان به‌هێزتر ومتمانه‌پێكراوتر له رابردوو
له‌ماوه‌ی رابردوو، به جۆرها كارت و ئامراز هه‌وڵی گۆشه‌گیركردنی قه‌واره‌ی هه‌رێمی كوردستان و لاوازكردنی دراوه ، ئیتر چ به ڕێگه‌ی هێرش وپه‌ڵاماردانی سه‌ربازی و مووشه‌كی و درۆنی بوو بێت چ به ڕێگه‌ی گه‌مارۆی ئابووری و فشاری سیاسی و دیپلۆماسی و به‌كارهێنانی دادگا و ئینجا هه‌ندێك كه سو لایه‌نی نێوخۆیی مه‌قاشی ده‌ستی نه‌یارانی هه‌رێمی كوردستان ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا سه‌ركردایه‌تی سیاسی هه‌رێمی كوردستان به لۆژیك و پشوو درێژی و دیپلۆماسییه‌تی حه‌كیمانه‌ی له‌لایه‌ك و له‌لایه‌كی تریشه‌وه ، پشتیوانی نێوده‌وڵه‌تی و ناوچه‌یی له ئه‌زموونی هه‌رێمی كوردستان وه‌ك قه‌واره‌یه‌كی یاسایی و ده‌ستووری و به‌تایبه‌ت له پرسی فرۆشتنی نه‌وت و غاز كه پرسێكی سه‌ره‌كییه و چاویی وڵاتانی زڵهێز و ناوچه‌كه و دونیا له سه‌ره بۆ سه‌رمایه‌گوزاری له‌و باره‌یه‌وه و بوونی ده‌یان كۆمپانیایی ناوداری جیهان و سه‌رمایه‌گوزاریان له‌و كه‌رته گرنگه به‌تایبه‌ت ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی ئه‌وروپایی به هیچ شێوه‌یه‌ك ئاماده نین ده‌ستبه‌ردای ئه‌و به‌رژوه‌ندییانه بن ، هه‌ر ئه‌وه‌شه وایكردووه كه ، به هێزه‌وه بێنه‌وه سه‌ر هێڵ تاكو ئه‌و فشارانه‌ی كه ئاماژه‌كانیان روون و ئاشكرایه ، له سه‌ر هه‌رێمی كوردستان كه‌م بكه‌نه‌وه ، به‌دڵنییاییه‌وه هه‌موو جموجۆڵه سه‌ربازی و دیپلۆماسییه‌كان له ده‌وروبه‌رمان ، سه‌ردانی وه‌زیری ده‌ره‌وه و وزه و ڕه‌نگه رۆژانی داهاتووش گه‌وره‌شاندی دیكه جیهانی بۆ هه‌رێمی كوردستان پێمان ده‌لێن كه ، ئه‌مجاره ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنى عێراق و توركیا له‌سه‌ر ناردنه ده‌ره‌وه‌ى نه‌وت ئه‌نجام بدرێت ئیرانیش به‌مه رازیده‌بێت و په‌سه‌ندنى ده‌كات، له‌به‌رئه‌وه‌ى كاتێك بریارى راگرتنى ناردنه ده‌ره‌وه‌ى نه‌وتى هه‌ریمى كوردستان درا له پاریس، بریاردرا كارى كۆمپانیا نه‌وتییه‌كانیش رابگیرێت، له نیوانیشیاندا كۆمپانیا ئه‌مریكییه‌كان هه‌بوون، ئه‌مه ئه‌مریكاى زۆر نیگه‌رانكرد، وه له حه‌فته‌ى رابردووش بینیمان كه قسه‌ى وباسى زۆر هه‌بوو كه ئه‌مریكا له سنوره‌كانى عێراق و سوریا له هێزه‌كانى نزیك له ئیران و ئیران بدات به‌م شیوه‌یه گرژییه‌كانى ئه‌مریكا و ئێران گه‌یشتنه لوتكه، بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ى گرژییه‌كانى سه‌رى ئێران په‌سه‌ندى ئه‌و ریككه‌وتنه ده‌كات، چونكه پێى وایه ده‌كرێت له‌و رێیه‌وه تۆزێك له نیگه‌رانییه‌كانى ئه‌مریكا كه‌م بكاته‌وه.
به‌تایبه‌ت كه هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان ناوه‌ندێكی گرنگ و ستراتیژییه له رووی بڕیاری گرنگه‌كان له ناوچه‌كه، هه‌موو جارێك سه‌رۆك بارزانی جه‌ختی له‌وه كردووه‌ته‌وه ده‌بێت هاوبه‌شی ، هاوسه‌نگی و سازان له‌نێوان لایه‌نه‌كان هه‌بێت و لایه‌نه‌كان بگه‌رێنه‌وه بۆ مێزی گفتوگۆ و ده‌ستوور په‌راوێز نه‌خرێت، چه‌ندین جار ئاماده‌یی نیشان داوه بۆ گفتوگۆی لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق له هه‌ولێر و له هه‌ولێریشه‌وه بڕیار له‌سه‌ر ته‌كمیله‌ی كابینه‌ی حكوومه‌تی عێراق درا، به‌ڵام له ماوه‌ی رابردوو بینرا كه چۆن ئاسته‌نگ و گرفت له‌به‌رده‌م ڕێككه‌وتنی هه‌ولێر و به‌غدا دروست ده‌كرێت، ئه‌مه‌ش نه‌ك لایه‌نه ناوخۆییه‌كان به‌ڵكو وڵاتانی دراوسێش هه‌ستیان پێكردووه به‌تایبه‌ت هه‌ندێك له عه‌قلیه‌تی به‌ڕێوه‌بردنی ده‌وڵه‌تی عێراق هێشتان پێیان وایه ده‌بێت به ویستی ئه‌وان بڕیار بدرێت بۆیه هاتنی وه‌زیری ده‌ره‌وه و وەزیری وزه‌ی توركیا له‌م كاته‌دا بۆ هه‌ولێر گرنگه چونكه هه‌ولێری پایته‌خت ئاماده‌یی ته‌واوی نیشان داوه بۆ جێبه‌جێكردنی بڕگه‌و خاڵه‌كانی ڕێككه‌وتنی له‌گه‌ڵ عێراقدا، به‌تایبه‌ت له پرسی هه‌نارده‌ی نه‌وتی كوردستان و پابه‌ندبوون به بڕگه‌ی ڕێككه‌وتنه‌كه‌وه، له‌كاتێكدا لایه‌نه عێراقییه‌كان خۆیان ده‌شارنه‌وه و ئاسته‌نگ دروست ده‌كه‌ن، بۆیه، توركیاش وه‌ك به‌شێك له‌و جه‌مسه‌ربه‌ندییه كه خاكی وڵاته‌كه‌ی به‌كارده‌هێنرێت بۆ هه‌نارده‌ی نه‌وتی كوردستان بۆ جیهان خۆی به به‌شێك له گرفته‌كان نیشان ده‌دات، له‌سه‌ر دۆسییه‌ی نه‌وت قسه‌ی باش كراوه بۆ ئه‌وه‌ی هه‌رچی زووه هه‌نارده‌ی نه‌وتی كوردستان ده‌ستپێبكاته‌وه.
هه‌ر ئه‌وه‌شه وایكردووه ، كه سه‌قامگیری سیاسی و ئه‌منی و ئابووری هه‌ولێری پایته‌ختی كوردستان بایه‌خی خۆی هه‌بێت و ئه‌و جۆره سیناریۆ و فشارانه ئه‌مه‌ریكا و توركیا زۆر نیگه‌ران كردووه به راوه‌ستانى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كى باشه بۆ سیاسه‌تى نه‌وتى و ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ى نه‌وتى هه‌رێمى كوردستان، كه بێگومان جۆریك له پشتگیرى هه‌رێمى و نێوده‌وله‌تى بۆ هه‌ریمى كوردستان دورست كردووه . له لابه‌كى تره‌وه ئه‌وه‌ى له‌به‌رژه‌وه‌ندى هه‌رێمى كوردستانه ئه‌وه‌یه عێراق ده‌وڵه‌تێكه خاوه‌ن بریارى خۆى نییه و سه‌روه‌رى نییه، ، بۆ نمونه ململانییه‌كانى ئه‌مه‌ریكاو توركیا و ئێران له عێراق و ناوچه‌كه ده‌بێته زیاتر ده‌ركه‌وتنى پێگه‌ى هه‌رێمى كوردستان.كه‌واته كێشه‌كه له چیدایه، كیشه‌ى هه‌رێمى كوردستان له ناوخۆى خویدایه، بۆنمونه نه‌توانره‌وه بۆ خه‌ڵك و شه‌قام ئه‌وه روونبكرێته‌وه كه گرنگى ده‌رهێنانى نه‌وت و فرۆشتنى به‌سه‌ربه‌خۆىى خزمه‌تى به پێگه‌ى نیوده‌وڵه‌تى و سه‌نگى هه‌رێمایه‌تى هه‌رێمى كوردستان كردووه.له‌لایه‌كى تره‌وه داهاتى نه‌وت كێشه گه‌وره‌كه‌یه، كه‌واته ئێستا ده‌توانرێت پێگه‌و قه‌واره‌ى سیاسى هه‌رێمى كوردستان زیاتر پاریزراو بكرێت، ئه‌مه‌ش له رێگه‌ى ئاماده‌كاری بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن و به‌شداری گشت لایه‌نه‌كان و پشتیوانیكردن له‌و پرۆسه دیموكراسییه و زیادكردنى شه‌رعییه‌ت بۆ سیسته‌مى سیاسى، به زیادكردنى خزمه‌تگوزارى و چاره‌سه‌ركردنى كیشه‌ى مووچه و ریگا و بان و ئاو كاره‌با خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان و به‌رده‌وامیی پرۆسه‌ی چاكسازی له گشت بواره‌كاندا به شێوه‌یه‌كی گشتی ئاماژه‌یه بۆ زیاتر به‌هێزبوونه‌وه‌ی سه‌نگ و پێگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له رابردوو .