وێنەی ئاهەنگی دەرچوون لە گەڵ گەیانداران

وێنەی ئاهەنگی دەرچوون لە گەڵ  گەیانداران

ئەو كچە ئەمریكییە پێچەوانەی هەموو كەسێك، هەمیشە خۆی لە گیاندارە ترسناكەكان نزیك دەكاتەوە (ماكێنزی نۆڵاند) دەرچووی كۆلێژی زانستی زیندەوەرزانی دەریاییە، لە ڕۆژی ئاهەنگی دەرچوونیدا چەندین وێنەی یادگاریی لەگەڵ تیسماحی گەورە و زەبەلاح گرتووە و بڵاوی كردووەتەوە، هەر یەكێك لەو تیمساحانە بە ناوی (BIG TEX) دەناسرێت كە درێژییان تا چوار مەتر دەبێت. ئەو جۆرە تیمساحە لە دەریاچەكانی ویلایەتی تیكساسدا هەن، ژمارەیان نزیكەی (450) دانە دەبێت، سەردان و لێكۆڵینەوەكانی ئەو كچە قوتابییە لەسەر زیندەوەر و گیاندارەكانی نێو ئاودا وای كردووە كە شارەزایی زۆربەی گیانداران بێت و هەروەها دەزانێت كە چۆن مامەڵەشیان لەگەڵ دەكات، هەر بۆیە بەبێ ترس و بە جلی دەرچوونەوە چەندین وێنەی جۆراوجۆری لەگەڵ تیمساحە زەبەلاحەكان دەگرێت و بڵاویشی دەكاتەوە.

 

Top