كراسێكی ناسك و شاكارێك بۆ ڕۆژی نیشان و مارەبڕین هەڵبژێرە

كراسێكی ناسك و شاكارێك  بۆ ڕۆژی نیشان و مارەبڕین هەڵبژێرە

كراسی ماربڕین و نیشانكردن یەكێكە لەو جلانەی كە بە ئەستەم و نیگەرانییەوە لەلایەن كچانەوە هەڵدەبژێردرێن، چونكە لەو سەر و بەندەدا دوودڵ دەبن لە هەڵبژاردنی كەرەستە و شێوازی ماكیاژ و جلەكانیان، پسپۆران لە براندەكانی جیهان لە پێشبڕكێدان بۆ بەدەستهێنانی جوانترین كراسەكانی ڕۆژی مارەبڕین، لەوانە: زوهێر موراد، ئێللی سەعب، زیاد ناكید، فیندی و میدی و داستی ڕۆس، هەموو ئەوانە لەسەر شێوازەكانی جلی مارەیی ناكۆكن، بەڵام شێوە ستانداردەكەیان پاراستووە و تەنیا گۆڕانكاریی خۆیان تیایدا دەكەن. دوا مۆدەكانی ئەو جلە بریتییە لە: جلی نەرم، كە لەسەر كەمەرەوە گەورە و كراوە ببێتەوە بە دوگمە و، بەشی پێشەوەی بە مووروو و مەرجان و ئێكسسوارەكان بڕازێنرێتەوە، هەروەها لە قوماشی نەرم بێت و ئەگەر بە دەست ئامادەكرابێت زیاتر ناوازەتر دەبێت. هەڵبژاردنی شێوەی قەبارەی كراسەكان بەپێی خواستی كەسەكانە، هەندێك حەز بە كراسی بەدی و تەسك دەكەن، هەندێكی دیكەش بە كراسی كراوە و فراوانیان گرتووە، لەبارەی ڕەنگەكەوە دیزاینەران بەشدار نابن لەو هەڵبژاردنە، بەڵكو بۆ خواست و حەزی خانمانیان هێشتووەتەوە، كە چ ڕەنگێك بۆ كراسەكەیان لە ڕۆژی مارەیی هەڵدەبژێرن.

Top