هەڵبژاردنی نوێنەرایەتی هەولێر ئەنجامدرا
هەڵبژاردنی نوێنەرایەتی هەولێر ئەنجامدرا
لەژێر چاودێری لێژنەی ئۆڵۆمپی عێراق وبەهەماهەنگی لێژنەی ئۆڵۆمپی هەرێمی کوردستان، پڕۆسەی هەڵبژاردنی نوێنەرایەتی لێژنەی ئۆڵۆمپی لقی هەولێر بەرێوەچوو، دواجار زەندی جەبار بەسەڕۆکی نوێنەرایەتی و ئەحمەد محەمەد وەک جێگری سەرۆک و تارین سەرباز وەک ئەندامی ئافرەت براوەبوون، لای خۆیەوە زەندی جەبار سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ بەرپرسانی وەرزش و یەکێتی وەرزشیەکان دووپاتۆردەوە کەهەمیشە لەخزمەتی وەرزش و وەرزشوانان بوونە، هەروەها سەڕۆکی نوێنەرایەتی بۆ داهاتوو بەڵێنیدا بەپشتیوانی بەپرسانی خەمخۆری وەرزش لەخزمەت وەرزشی شاری هەولێر بین بەهیوای بوژانەوەی بواری وەرزش لەشاری هەولێر.