لە دارستانەکانی یۆنان ئاگرکەوتەوە و تەرمی ١٨ کەس دۆزرایەوە
تەرمی ١٨ کەس کە پێدەچێت کۆچبەری نایاسایی بووبن، لە دارستانی دادیا لە یۆنان دۆزرانەوە.
لە کاتێکدا ئاگرەکە لە کێوی دادیا لە باکووری ڕۆژهەڵاتی یۆنان بەردەوام بوو، تەرمی ١٨ کەس لەم دارستانەدا دۆزرانەوە.
یانیس ئارتۆپیۆس، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی ئاگرکوژێنەوەی یۆنان ڕایگەیاند: کە هیچ هەواڵێک لەبارەی ونبوونی کەسانی ئەم ناوچەیە نەبووە.
دەشڵێت، پێدەچێت ئەو تەرمانە هی کۆچبەرە نایاساییەکان بن کە لە ناوچەی مێریچ لە پارێزگای ئەدیرنە لە تورکیاوە هاتوونەتە ناو خاکی یۆنان.
دوێنێ لەئەنجامی ئاگرکەوتنەوە لە دارستانی دادیا، زۆرێک لە ناوچەکانی نیشتەجێبوون چۆڵکران و پەیامی هۆشداری بۆ دانیشتوانی ناوچەکە نێردرا و داوایان لێکرا ناوچەکە بەجێبهێڵن.
گوڵان: سەردار خەلیل