سەرۆك بارزانی لەگەڵ ئەفسەر و پلەدارانی پێشمەرگە و دەزگە ئەمنییەكانی سنووری پارێزگای دهۆك كۆبۆوە

سەرۆك بارزانی لەگەڵ ئەفسەر و پلەدارانی پێشمەرگە و دەزگە ئەمنییەكانی سنووری پارێزگای دهۆك كۆبۆوە

پاشنیوەڕۆی ڕۆژی سێشەممە 22ی ئابی 2023 لە شاری دهۆك سەرۆك مەسعود بارزانی لەگەڵ ئەفسەر و پلەدارانی پێشمەرگە و دەزگە ئەمنییەكانی سنووری پارێزگای دهۆك كۆبۆوە.
لەو كۆبوونەوەیەدا سەرۆك بارزانی پێزانینی بۆ قوربانیدان و ماندووبوون و شەونخونیی هێزی پێشمەرگە و دەزگە ئەمنییەكان هەبوو و سوپاسی كردن كە ئەوان توانیویانە سەقامگیری و ئاساییشی خەڵكی كوردستان دابین بكەن. ئەوەشی خستەڕوو كە پێشمەرگە و هێزە ئەمنییەكان هەردەم لە هێڵی پێشەوەی ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەكانن و خەڵكی كوردستان قەدریان دەزانی و ڕایگەیاند كە ئێوە هەمیشە لە دڵی من دان.
لە درێژەی گوتەكەیدا سەرۆك بارزانی بەرچاوڕوونیی پێویستی لەبارەی بارودۆخی سیاسیی هەرێم و پەیوەندییەكانی نێوان هەرێمی كوردستان و عێراقی فیدڕاڵ و هەروەها دۆزی گەلی كوردستان و ئەو هەڕەشە و تەحەددیاتی بەردەم گەلی كوردستان خستەڕوو و، ئەوەی دووپات كردەوە كە لە ئەنجامدا ئیرادەی گەلی كوردستان بەسەر كۆسپ و پیلانەكاندا سەردەكەوێت. هەروەها سەرۆك بارزانی ئەوەشی بۆ ئامادەبووانی كۆبوونەوەكە خستەڕوو كە پێویستە گەلی كوردستان پشت بە توانا و ئیرادەی خۆی ببەستێت و جەختیشی لەوە كردەوە كە كوردستان لەسەرووی بەرژەوەندیی هەموو لایەكە و دەبێ بەهۆی هەڵبژاردنەوە متمانەی گەلی كوردستان بە لایەنەكان نوێ بكرێتەوە.

سەرۆك بارزانی لەگەڵ ئەفسەر و پلەدارانی پێشمەرگە و دەزگە ئەمنییەكانی سنووری پارێزگای دهۆك كۆبۆوە
سەرۆك بارزانی لەگەڵ ئەفسەر و پلەدارانی پێشمەرگە و دەزگە ئەمنییەكانی سنووری پارێزگای دهۆك كۆبۆوە
Top